ڤێن دیزڵ مەرجەکانی بۆ بەرهەمهێنانی بەشی کۆتایی 'Fast & Furious' دەخاتەڕوو

02-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن ڤێن دیزڵ Fast & Furious
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ڤێن دیزڵ، ئەکتەری ئەمریکی، هەوادارانی تووشی سەرسوڕمان کرد بە ئاشکراکردنی سێ مەرج کە لەبەردەم کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرزی داناوە بۆ بەرهەمهێنانی بەشی کۆتایی زنجیرە فیلمی "Fast & Furious"، کە بڕیارە بەناوی "Fast X: Part 2 " بەرهەم بهێندرێت.
 
ڤین دیزڵ (57 ساڵ)، لە میانەی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی "Fuel Fest" کە تایبەتە بە میوزیک و ئۆتۆمبێل لە کالیفۆرنیا، رایگەیاند، دوای ئەوەی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمەکە پێیان گوتووە، دەکرێت دوا بەشی زنجیرەکە لە نیسانی 2027 پێشانبدرێت؟ ئەویش سێ مەرجی خستووەتەڕوو.
 
دیزڵ گەڕانەوەی زنجیرەکە بۆ شاری لۆس ئەنجلۆس، ئەو شوێنەی کە یەکەم بەشی لێوە دەستیپێکرد بە مەرجی سەرەکی داناوە، هەروەها داوا دەکات بۆ رەسەنایەتیی زنجیرەکە بگەڕێنەوە کە بریتییە لە ئۆتۆمبێل و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلەکان لە شەقام. هەروەها گەڕاندنەوەی دوو کارەکتەری نێو فیلمەکە کە پێشتر پۆڵ وۆکەر، ئەکتەری کۆچکردوو رۆڵی گێڕاون.
 
پۆڵ وۆکەر لە شەش بەشی زنجیرەکەدا رۆڵیگێڕابوو و لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە تشرینی دووەمی 2013 ماڵئاوایی لە ژیان کرد، ئەو کاتە سەرقاڵی وێنەگرتنی دیمەنەکانی بەشی حەوتەمی زنجیرەکە بوون. 
 
ئێستا هەوادارانی زنجیرەکە لە سەرانسەری جیهان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەشی کۆتایی ئەم بەرهەمە سینەماییەن.
 
"Fast & Furious" یەکێک لە بەرهەمە پڕداهاتەکانی سینەمای جیهانە و کۆی داهاتی زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە ئەکشنە، سەرکێشی و پێشبڕکێی نا یاسایی بە ئۆتۆمبێل لە شەقامە گشتییەکاندا لەخۆدەگرێت و تیشک دەخاتە سەر مژاری، دزین، سیخوڕی و ماڵبات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کورتەفیلمی (لەیلا) لە دەرهێنانی زاگرۆس مەنووچێهر لە فینلاند پێشاندرا

زاگرۆس مەنووچێهر لە فینلاندەوە بیرەوەرییەکانی (لەیلا) دەگێڕێتەوە

کورتەفیلمی (لەیلا) کە نوێترین بەرهەمی زاگرۆس مەنووچێهر، دەرهێنەری کوردە لە فینلاند، لە پێشانگە و مۆزەخانەکانی فینلاند پێشاندەدرێت. فیلمەکە گێڕانەوەیەکی هونەرییە بۆ ژیانی ژنێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان لە دیاسپۆرا.