'زاگرۆس' یەکەم ئەزموونی بڵندی سەهیم عومەر لە هەولێر پێشاندەدرێت

02-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن زاگرۆس سەهیم عومەر خەلیفە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

"زاگرۆس" یەکەم ئەزموونی بڵندی سەهیم عومەر خەلیفەیە لە دوای بەدەستهێنانی زیاتر لە 100 خەڵات لە رێگەی سێ کورتەفیلمەوە، بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە پێشاندانێکی تایبەتی لە هەولێر بۆ بکرێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر، کاژێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشاندانێکی تایبەت بۆ فیلمی "زاگرۆس"ـی ئەو دەرهێنەرە کوردە لە سینەما ئێمپایەر لە هەولێر دەکات و هاتن بۆ هەمووانە. 
 
فیلمەکە لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا بەشداربووە و چەند خەڵاتێکیشێ بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی  "Grand Prix"لە 44یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گێنت لە بەلجیکا، دوو خەڵاتی لە بەشی پێشبڕکێی 18یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئاڕەس لە فەرەنسا، هەروەها دوو خه‌ڵاتی له‌ شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی دهۆك.
 
"زاگرۆس" چیرۆکی شوانێک بەناوی زاگرۆس دەگێڕێتەوە کە هاوژینەکەی زۆر خۆشدەوێت، بۆ ئەو کوردستان بەهەشتە، بەڵام هاوژینەکەی هاڤین و کچەکەی رەیحان، روودەکەنە بەلجیکا، دواتر زاگرۆزیش بڕیار دەدات بچێتە ئەو وەڵاتە.
 
بە هاوبەشی بەلجیکا و هۆڵەندا لە 2017 بەرهەمهێنراوە، پرۆدیۆسەری سەرەکی فیلمەکە دریس فالیپۆیە و سەهیم عومەر، جەین- کلود و ڤان ریچکهام سیناریۆکەیان نووسیوە. کارێ وێنەگرتن، دەنگ و مۆنتاژی، لەلایەن سینەماکارانی بەلژیکی و هۆڵەندییەوە کراوە.
 
سەهیم عومەر خەلیفە، پێشتر لەرێگەی کورتەفیلمی "میسیی بەغدا"، "خاکی پاڵەوانان" و "راوچیی خراپ"، 100 خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا بەدەستهێناوە.
 
دوو ساڵ بەسەریەکەوە کورتەفیلمی "میسی بەغداد"، دواتریش "نێچیرڤانی خراپ"، لە لیستی 10 کورتەفیلمە کاندیدکراوەکان بوون بۆ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین کورتەفیلم و خەلیفە خۆی یەکێک لە ئەندامە دەنگدەرەکانی ئۆسکارە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە