گرووپی شانەوا کۆنسێرتێکی لە مهاباد سازکرد

02-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
بەشێک لە ئەندامانی گرووپ و ئامادەبووانی کۆسنێرت
بەشێک لە ئەندامانی گرووپ و ئامادەبووانی کۆسنێرت
نیشانەکردن گرووپی شانەوا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییانی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێشوازییەکی گەرمیان لە گرووپی میوزیکی شانەوا کرد، کە بۆ سازکردنی کۆنسێرتێک لە شاری ورمێیەوە بۆ سازکردنی کۆنسێرتێک سەردانی مهابادیان کردبوو.
 
یەکەمجار بوو هونەرمەندان و ژەنیارانی گرووپەکە کۆنسێرتێک لە مهاباد پێشکێش بکەن، روانگەی گرنگیدان بە شێوەزارە جیاوازەکان لەلایەن خەڵکی مهابادەوە بە روونی دەرکەوت.
 
ئەندامانی گرووپی شانەوا، ژمارەیان زیاتر لە 30 کەسە و بەر لە دەستپێکردنی کۆنسێرتەکە، بە هەڵپەڕکێ و چەپڵە لێدان و گۆرانی، ئامادەکارییان بۆ کۆنسێرتەکە کرد.
 
ئەندامانی گرووپەکە لە هونەرمەندان و ژەنیارانی لاو پێکهاتووە، تەنیا ورمێیی نین، بەڵکو لە کوردانی خوراسان و لە شارەکانی سنە و مهابادیشەوە ژەنیاریان لەگەڵە.
 
ئەم فرەچەشنییە لە ئەندامانی گرووپەکەدا وایکردووە، بەرهەمی هونەریی جۆراوجۆر بە شێوەزارە جیاوازەکانی کوردی پێشکێش بکەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کۆنسێرتەکەیان ببێتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان زاراوە جیاوازەکاندا.
 
گرووپی شانەوا چەند گۆرانی و بەرهەمێکی میوزیکی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی پێشکێشکرد و بە چەپڵەڕێزانی بەردەوامی ئامادەبووان پێشوازییان لێکرا.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە