رووداو دیجیتاڵ
لە هەولێر پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ ئەکرەم بەکر، شێوەکاری رۆژئاوای کوردستان بەناونیشانی (چرپەی شتەکان و سیمای رووخسارەکان) کرایەوە و چەند بەرهەمێک خرانەڕوو.
ئەکرەم بەکر سەبارەت بە کارەکانی بە رووداوی راگەیاند: "ئەو پێشانگەیەی لە هەولێر کردوومەتەوە، کۆمەڵێک کارن؛ تێیدا لەسەر شێوازی ریالیزم کارم کردووە و وێنەکان بە وردەکارییەوە کێشراون".
روونیشیکردەوە: "تابلۆکانم بەسەر دوو بەشدا دابەش دەبن؛ بەشێکیان گرافیکن، بەشێکیشیان بە رەنگی رۆنی دروستکراون. هەروەها لەسەر دوو بابەت کارم کردووە، بابەتێکیان پۆرترێتە و ئەوی دیکەشیان بە شێوەی ستێڵ لایڤە".
پێشانگەکە رۆژی سێشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2025، لەلایەن بەشی هونەری شێوەکاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە گەلەریی میدیا کرایەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
شێوەکاری کورد ئەکرەم بەکر خەڵکی شاری حەسەکەیە لە رۆژئاوای کوردستان و دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانکۆی دیمەشقە. لە چەندین پێشانگەی شێوەکاری لە رۆژئاوای کوردستان، سووریا و دەرەوەی وڵات بەشداربووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ