رابەر کوردستانی بەرهەمێکی کامەران مەتەری دەڵێتەوە

05-02-2023
پەسار فایەق
هونەرمەند رابەر کوردستانی
هونەرمەند رابەر کوردستانی
نیشانەکردن کامەران مەتەری رابەر کوردستانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند رابەر کوردستانی، بەرهەمێکی نوێی بەناوی 'بێ قەرار' بڵاودەکاتەوە کە یەکێک لە گۆرانییەکانی کامەرانی مەتەری، هونەرمەندی کۆچکردووە.
 
رابەر کوردستانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە بەهاوکاریی ئۆرکێسترای مەجلیسی بۆکان بەرهەمهێنراوە و بەرهەمێکی زۆر تایبەت و پڕ چێژە، تێیدا یادی هونەرمەندی کۆچکردوو کامەرانی مەتەری کراوەتەوە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئامانج لەو شێوازە کارانە پاراستنی ئەو گۆرانی و بەرهەمە ناوازانەن کە خەریکە کەم کەم لە بیر دەچنەوە.
 
دابەشکردنی میوزیک، سەرپەرشتی گرووپ و تۆمارکردنی گۆرانی 'بێ قەرار' لەلایەن هونەرمەند خالید مەهدەوی ئەنجام دراوە، کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپیشی لەلایەن ناسر حەیدەری کراوە.
 
رابەر کوردستان، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە، بەم دواییە لەگەڵ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە نێوەڕاستی تەممووزی 2022، شەش خەڵاتی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فەرهەنگ و هونەر لە ئەرمینیا بەدەستهێنا.
 
ئەو هونەرمەندە لە 21ـی تشرینی یەکەمی 2021 لە 14یەمین فێستیڤاڵی میوزیکی هەرێمی ئیران لە شاری کرمانی ئێران بەشداربوو و گۆرانی و حەیرانی ناوچەی موکریانی پێشکێشکرد.
 
کوردستانی، لە 7ـی تەممووزی 2022 بەرهەمێکی شادی بەناوی 'سەما' بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە، بە هەمان شێوە دەستەی هەڵپەڕکێی نیشتمانی کوردستان تێیدا بەشداربوون و چەند تابلۆیەکی هونەرییان پێشکێشکرد.
 
هەروەها بەرهەمێکی دیکەی بەناوی 'هەواران' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لە 8ـی ئابی 2022 بڵاوکردەوە کە چوار گۆرانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لەخۆدەگرێت کە لە بەهاری 2022 لە سنووری شاری بانە وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی ناسر حەیدەرییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.