رووداو دیجیتاڵ
جولیێت بیۆنش، ئەکتەری فەرەنسی، وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەریی 78ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان دەستنیشانکرا کە خەڵاتی چڵەخورمای زێڕین دەبەخشێتە باشترین فیلم لە فێستیڤاڵەکەدا.
ئەو بڕیارەی رێکخەرانی فێستیڤاڵ، لە دوای تێپەڕبوونی 40 ساڵە بەسەر یەکەم دەرکەوتنی ئەو ئەکتەرە لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی کان لە 1985.
جولیێت بیۆنش، لەمبارەیەوە رایگەیاند، کاتێک لە 1985 بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەرێکی گەنجی پڕ وروژان و دڵەڕواکێ، بەسەر پلیکانەکانی فێستیڤاڵدا سەرکەوت، لەو بڕوایەدا نەبوو دوای چوار دەیە وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەری دەگەڕێتەوە.
لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا، جولیێت بیۆنش، وەک یەکێک لە کاریگەرترین ئەستێرەکانی سینەمای جیهاندا خۆی ناساند و لە 70 فیلمدا درامایی، کۆمێدی و وروژاندندا رۆڵی گێڕاوە.
لە 1983یەوە رووی لە سینەما کردووە، یەکەم دەرکەوتنی بەهێزی لە فیلمی "Rendez-vous" بوو کە لە 1985 بڵاوکرایەوە، بەهۆیەوە لە فێستیڤاڵی فیلمی کان بەشداربوو. لەو کاتەوە و تاوەکو ئێستا ساڵانە لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادە دەبێت و زۆر جار گوتوویەتی: "لە فێستیڤاڵی کان لەدایکبووم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ