رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، هونەرمەند ئاگرین دڵشاد نوێترین بەرهەمی بەناوی "ناگریم" بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوبکاتەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆمپانیای راگرین کە ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی ئایاری 2025 بۆ رووداو نێردراوە، میوزیکی ئەم بەرهەمە لە ستۆدیۆی "راگرین" لە کوردستان و چەند ستۆدیۆیەکی دیکە سوێد تۆمارکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکراوە: "بەرهەمەکە چیرۆکی کەسێک دەگێڕێتەوە کە هەوڵدەدات دوای دڵشکانێکی ئازاربەخش، دەست بە ژیانێکی نوێ بکات و واز لە پەیوەندییەکی شکستخواردوو بهێنێت".
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە: "هەرچەند تێکستەکە پڕ لە ئازارە، بەڵام میوزیکی گۆرانییەکە خێرا و وزە بەخشە، ئەمەش وا لە بینەر دەکات هەست بە ئازاری لێکدابڕان بکات، لە هەمانکاتدا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەو ژیانە نوێیە بکات کە هەوڵی بۆ دەدات".
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لەلایەن "ئارتینکڕاون" بەرهەمهێنراوە و بڕیارە کاژێر 17ـی ئەمڕۆ دووشەممە، لە یوتیوب و پلاتفۆڕمەکانی دیکە بڵاوبکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ