ئاگرین دڵشاد: ژیریی دەستکرد لە هونەرمەند دەکۆڵێتەوە و لاسایی دەکاتەوە

01-12-2025
پەسار فایەق
ئاگرین دڵشاد لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج
ئاگرین دڵشاد لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج
نیشانەکردن ئاگرین دڵشاد ژیریی دەستکرد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند ئاگرین دڵشاد رایدەگەیێنێت، ژیریی دەستکرد ناتوانێت جێگەی هونەرمەند بگرێتەوە، بەڵکو تەنیا کار لەسەر شێواز و مۆرکی هونەرمەندەکە دەکات و تێکەڵەیەک لە کارە کۆنەکانی دروست دەکاتەوە.
 
لە بەرنامەی ئەمجارەی (لەگەڵ رەنج)ـی تۆڕی میدیایی رووداو، کە لەلایەن رەنج سەنگاوی پێشکێش دەکرێت، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی (هونەر بێ هونەرمەند) کرا، ئاگرین دڵشاد، میوانی بەرنامەکە، بۆچوونی خۆی لەبارەی کاریگەریی ژیریی دەستکرد خستەڕوو.
 
ئاگرین دڵشاد لەبارەی مەترسییەکانی جێگرتنەوەی مرۆڤ لەلایەن ژیریی دەستکردەوە گوتی: "ژیریی دەستکرد ئەوە نییە جێگەی خەڵک بگرێتەوە، ئەوەی دەکرێت زیاتر دەچێتە چوارچێوەی لاساییکردنەوەوە، هەروەک چۆن مرۆڤێک لاسایی کەسێکی دیکە دەکاتەوە و تۆن و ئەداکەی دەهێنێتەوە، بەڵام نابێت بەو کەسە".
 
بە بڕوای ئەو هونەرمەندە، ژیریی دەستکرد لەسەر بنەمای مۆرک کار دەکات. لەو بارەیەوە گوتی: "ژیریی دەستکرد لە هونەرمەندەکە دەکۆڵێتەوە، بۆ نموونە تەماشای 5 بۆ 10 ساڵی رابردووی من دەکات کە چۆن مەقامم گوتووە و شێوازەکەم وەردەگرێت، دواتر تێکەڵەیەک لە هەموو ئەوانە دروست دەکاتەوە".
 
لەوەڵامی پرسیارێکی رەنج سەنگاوی سەبارەت بەوەی "کەواتە ژیریی دەستکرد ئافراندنی نییە؟"، ئاگرین دڵشاد گوتی: "دەبێت پێناسەی ئافراندن و داهێنان بکەین، من بڕوام وایە شتێک نییە لە نەبووەوە هاتبێت و مرۆڤ توانیبێتی بیهێنێتە بوون، بەڵکو دەستکاریی ئەوانە دەکرێت کە هەن".
 
ئاگرین دڵشاد ئاماژەی بەوەشکرد، تێڕوانینەکان بۆ ژیریی دەستکرد هەندێکجار بە ئاڕاستەی هەڵەدا دەچن، چونکە بابەتەکە نوێیە و جێگرتنەوەی فیزیایی جەستەی مرۆڤ پەیوەندی بە رۆبۆتەوە هەیە نەک تەنیا بەرنامەیەک.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڵگەفیلمی خولەپیزە

خولەپیزە چۆن ژیا و چۆن گیانی لەدەستدا؟

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر رووداوەکاندا، بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، وردەکاریی ژیان و بەسەرهاتی مەحموود محەممەد، ناسراو بە خولەپیزە و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە کە لە چلەکانی سەدەی رابردوودا دژی حکومەتی پاشایەتیی عێراق چەکیان هەڵگرت.