پوولی تایبەت بە زنجیرەی (Stranger Things) چاپ دەکرێت

دوێنێ کاژێر 06:26
پەسار فایەق
نیشانەکردن Stranger Things
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دامەزراوەی رۆیاڵ مەیڵی بەریتانی، وەک رێزێک بۆ کۆتاییهاتنی زنجیرە درامای (Stranger Things)، کۆمەڵە پوولێکی پۆستەی نوێی بڵاوکردەوە کە لە 14 دانە پێکهاتوون.
 
پوولەکان لەلایەن کایڵ لامبێرت، هونەرمەندی بەریتانی دیزاین کراون، کە هەمان ئەو هونەرمەندەیە پۆستەرە ناودارەکانی زنجیرەکەی بۆ کۆمپانیای نێتفلیکس دروستکردووە. 
دیزاینی پوولەکان بەسەر دوو جیهانی جیاوازدا دابەشبووە؛ نیوەیان کاراکتەرەکان لەسەر باکگراوندێکی سوور پیشان دەدەن کە گوزارشتە لە شارۆچکەی هۆکینز، نیوەکەی دیکەشیان باکگراوندی شینیان هەیە، وەک ئاماژەیەک بۆ رەهەندە ترسناک و پێچەوانەکەی زنجیرەکە کە بە (Upside Down) ناسراوە.
 
10 لە پوولانە لۆگۆی (Stranger Things)یان بە شێوەیەکی شاراوە تێدایە، تەنیا لەژێر تیشکی سەروو بنەوشەییدا دەردەکەون.
 
چوار پوولەکەی دیکەش؛ چوار هاوڕێیە سەرەکییەکەی نێو چیرۆکەکە لە کاتی لێخوڕینی پاسکیلەکانیاندا دەردەکەون.
 
زنجیرەی (Stranger Things) بۆ یەکەمجار لە 2016 پەخشکرا، لە کۆتایی 2025ـدا پێنجەم وەرز و دوایین وەرزی پەخشکرا و کۆتایی بە چیرۆکە پڕ لە جۆش و خرۆشەکەی هات.
 
لە ئەمڕۆوە، 6ـی کانوونی دووەمی 2026، هەوادارانی زنجیرەکە دەتوانن داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینی پوولەکان تۆمار بکەن، بڕیارە لە 13ـی ئەم مانگەشدا بە فەرمی لە بازاڕەکاندا بەردەست بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بێلا تار، دەرهێنەری هەنگاری

بێلا تار دەرهێنەری هەنگاری لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

بێلا تار، یەکێک لە کاریگەرترین دەرهێنەرانی سینەمای جیهان و خاوەنی شاکاری (Sátántangó)، دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی، لە تەمەنی 70 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.