رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لەو دیمەنانەی هۆگرانی سینەما حەز دەکەن بیبینن، دیمەنەکانی کاتی وێنەگرتنی فیلمە، بەرهەمهێنەرانی فیلمی 'تەمی بابا' دیمەنی کاتی وێنەگرتنی ئەم بەرهەمەیان بڵاوکردەوە.
لە بەشێک لە دیمەنەکانی باکستەیجی ئەم بەرهەمە سینەماییە، سەختی وێنەگرتن و بەرهەمهێنانی فیلمەکە پێشاندراوە و چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت.
فیلمی سینەمایی 'تەمی بابا' لە دەرهێنانی زانیار فەتاحە و هەریەک لە شەماڵی عەبەرەش، هەڵوێست محەممەد، هەردی سەلامی، شوان کەریم، هەژان هێرش، کاڵێ ئازاد و کاردۆ عەزیز رۆڵی تێدا دەگێڕن.
ئەم بەرهەمە سینەماییە کوردییە، لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان و رۆژانی دواتر، لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک پێشاندەدرێت.
فیلمەکە لە ژانری تاوان، نهێنی ئامێز و دراماییە، دیمەنەکانی لە شوێنی سەخت، سەرنجڕاکێش و کەم بینراودا وێنەگیراوە.
'تەمی بابا' بەرهەمی کۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆدەکشنە و باهۆز نەسڕەدین، بەرهەمهێنەریەتی کە پێشتر بەرهەمهێنەری فیلمی سینەمایی 'پەیکەری دڵ' بووە.
ماوەی فیلمەکە 105 خولەکە و لە تونی بابا، بیارە و ئەشکەوتی جاسنە وێنەگیراوە و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی ئەم بەرهەمەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ