فیلمە نوێیەکەی تیمۆسی شالامێ ریکۆردێکی نوێ لە بەریتانیا تۆمار دەکات

دوێنێ کاژێر 03:08
پەسار فایەق
نیشانەکردن Marty Supreme
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیلمی (Marty Supreme) بە ئەکتەریی تیمۆسی شالامێ، ریکۆردی پڕداهاتترین فیلمی مێژووی کۆمپانیای (A24)ـی لە بەریتانیا شکاند و لەسەر ئاستی جیهانیش دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروستکردووە.
 
فیلمەکە تاوەکو 6ـی کانوونی دووەمی 2026، تەنیا لە بەریتانیا 8.6 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە. بەمەش توانی لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا، ریکۆردی فیلمی (Civil War) بشکێنێت کە ساڵی 2024 بەرهەمھێنرابوو و خاوەنی نازناوی پڕداهاتترین فیلمی ئەو کۆمپانیایە بوو لە بەریتانیا.
 
فیلمی (Marty Supreme) کە لە دەرهێنانی جۆش سافدییە و باس لە ژیانی یاریزانێکی پینگ پۆنگ دەکات، لە یەکەم کۆتایی هەفتەی نمایشکردنیدا 4.38 ملیۆن دۆلاری لە بەریتانیا بەدەستهێنا، بەمەش پێش فیلمی (One Battle After Another)ـی پۆڵ تۆماس ئەندرسن کەوت کە رکابەرێکی بەهێزی بوو.
 
سەرکەوتنی فیلمەکە تەنیا پەیوەست نییە بە ناوەڕۆکەکەی، بەڵکو پەیوەندی بەو کەمپەینە سەرنجڕاکێشەی تیمۆسی شالامێیەوە هەیە کە بۆ ناساندنی فیلمەکە ئەنجامی دا. شالامێ لە هەڤپەڤینێکیدا، سۆزان بۆیل، گۆرانیبێژی بەریتانیی وەک یەکێک لە پاڵەوانەکانی خۆی ناوبرد و جاکێتێکی تایبەتی فیلمەکەشی پێشکێشکرد، ئەمەش هەوادارانی لە بەریتانیا سەرسام کرد.
 
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ کلیپێکی راپ لەگەڵ تاپەری بەریتانی (EsDeeKid) کە تێیدا شالامێ گۆرانی دەڵێت، ئاماژە بە خۆشەویستەکەی کایلی جێنەر دەکات، ئەمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.
 
چیرۆکی فیلمەکە بە شێوەیەکی خەیاڵی لە ژیانی مارتی رایزمان وەرگیراوە، کە لە پەنجاکاندا پاڵەوانی یاریی پینگ پۆنگ بووە. فیلمەکە تاوەکو ئێستا لە ئەمریکا و کەنەدا 57.5 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.
 
تیمۆسی شالامێ رۆژی یەکشەممەی رابردوو، خەڵاتی هەڵبژاردەی رەخنەگرانی وەک باشترین ئەکتەر بەدەستهێنا و ئێستا یەکێکە لە بەهێزترین بەربژێرەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری سەرەکی.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای وارنەر برۆس لە ئەکالیفۆرنیا

وارنەر برۆس بە فەرمی پێشنیازە نوێیەکەی پاراماونتی رەتکردەوە

بۆردی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای "وارنەر برۆس دیسکەڤەری" (WBD)، بە فەرمی پێشنیازەکەی کۆمپانیای پاراماونتی بۆ کڕینی کۆمپانیاکە رەتکردەوە و بڕیاریدا لەسەر رێککەوتنەکەی لەگەڵ نێتفلێکس سوور بێت.