رووداو دیجیتاڵ
ئەمساڵ ساڵی فیلمە ترسناکەکانە و بەشی نوێی زنجیرە فیلمی (The Conjuring: Last Rites)ـیش ئەمەی سەلماند، توانی لە یەکەم هەفتەی پێشاندانیدا داهاتی فیلمە ترسناکەکان لە بازاڕی ناوخۆیی ئەمریکادا بۆ زیاتر لە ملیارێک دۆلار بەرزبکاتەوە.
فیلمی (The Conjuring: Last Rites) لە یەکەم هەفتەی پێشاندانیدا لە سێ هەزار و 802 سینەمای ئەمریکای باکوور، داهاتێکی بەرچاوی بە بڕی 83 ملیۆن دۆلار کۆکردەوە. بەمەش بووە خاوەن سێیەم باشترین داهاتی فیلمێکی ترسناک لە مێژوودا، لە دوای هەردوو فیلمی (It) و (It: Chapter Two).
هاوکات فیلمەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد، بە کۆکردنەوەی 104 ملیۆن دۆلار لە دەرەوەی ئەمریکای باکوور، بووە خاوەنی گەورەترین کردنەوەی فیلمێکی ترسناک لە مێژووی سینەمای جیهاندا.
فیلمەکە ژمارەی پێوانەیی لەنێو زنجیرە فیلمەکانی (Conjuring)ـدا شکاند و بووە خاوەنی باشترین و سەرکەوتووترین کردنەوە لە مێژوودا بۆ فیلمێکی ترسناکی زنجیرەیی.
لە پلەی دووەمی بۆکس ئۆفیسدا، فیلمی (Hamilton)ـی بەرهەمی دیزنی دێت کە داهاتەکەی 10 ملیۆن دۆلارە.
پلەکانی دیکەی لیستەکەش بەم شێوەیە بوون: فیلمی (Weapons) لە پێنجەمین هەفتەی پێشاندانیدا بە 5.4 ملیۆن دۆلار پلەی سێیەمی گرت. فیلمی (Freakier Friday)ـش بە 3.8 ملیۆن دۆلار هاتە پلەی چوارەم.
فیلمی تاوانکاریی (Caught Stealing) کە هەفتەی رابردوو پێشاندانی لە سینەما دەستیپێکرد، بە 3.2 ملیۆن دۆلار پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ