ئال پاچینۆ: لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە مردن نزیکبوومەوە

08-10-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئال پاچینۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئال پاچینۆ، ئەکتەری ئەمریکی، رایگەیاند، لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە 2020، خەریک بوو بمرێت، تەنانەت بە شێوەیەکی کاتی لێدانی دڵی وەستا.
 
ئەو لێدوانەی ئال پاچینۆ، لە کاتی راگەیاندنی کتێبێکی لەبارەی ژیاننامەی بەناوی " Sonny Boy: A Memoir" بوو.
 
ئەو ئەکتەرە رایگەیاند، هەستی نەدەکرد لە دۆخێکی باشدا بێت، بۆیە داوای پەرستارێکی کرد بۆ ماڵەوە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی تای زۆرەوە لێدانی دڵی وەستا، دوای چەند خولەکێک ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانس لە بەردەم ماڵەکەیدا بوو. لە ژووری چاودێری چڕ دوو پزیشک و شەش کەسی دیکە لەگەڵیدا بوون. گوتیشی، کاتێک چاوی کردەوە، تیمە پزیشکییەکە گوتیان: "گەڕایەوە".
 
ئال پاچینۆ لە 25ـی نیسانی 1940 لە ئەمریکا لە دایکبووە، بە یەکێک لە کاریگەرترین ئەکتەرەکانی سەدەی بیستەم دەناسرێت، براوەی چەندین خەڵاتە، لەوانە؛ ئۆسکار، دوو خەڵاتی تۆنی و دوو خەڵاتی پرایم تایم ئێمی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.