بێوار تەکباش: گۆرانییە لەبیرکراوەکان بە میوزیکی نوێ دووبارە دەکەمەوە

09-11-2022
پەسار فایەق
بێوار تەکباش، هونەرمەندی باکووری کوردستان
بێوار تەکباش، هونەرمەندی باکووری کوردستان
نیشانەکردن بێوار تەکباش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە هونەرمەندان، گۆرانی کۆنی هونەرمەندانی دیکە کەڤەر دەکەنەوە و بە میوزیکێکی نوێ پێشکێشی دەکەن.
 
بێوار تەکباش، یەکێک لەو گۆرانیبێژانەیە و نوێترین بەرهەمی گوتنەوەی بەرهەمێکی حەسەن شەریفە بەناوی 'ناڤ دلیستانە' و لە 1994 بڵاوکراوەتەوە.
 
ئەم بەرهەمە لە تێکستی هشیار رێکانی و لە ئاوازی وەلید خالیدە و یەکێک لە تراکەکانی ئەلبوومی 'نە ئەز بەنی'ـی حەسەن شەریفە.
 
بێوار تەکباش، هونەرمەندی باکووری کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاتێک بیرۆکەی دووبارە گوتنەوەی ئەم بەرهەمەی بە هونەرمەند حەسەن شەریف گوت، ئەو زۆری بە دڵ بووە، گوتیشی، 'ناڤ دلیستانە' گۆرانییەکی زۆر خۆش و ریتمییە، ڤیدیۆکلیپەکەی لە ئامەدی باکووری کوردستان وێنەگیراوە.
 
بێوار تەکباش تاوەکو ئێستا چوار گۆرانی هونەرمەندانی دیکەی کەڤەرکردووەتەوە، دوو لەو گۆرانییانە بەرهەمی هونەرمەند ئەردەوان زاخۆیین.
 
گۆرانییەکانی ئەردەوان زاخۆیی کە لەلایەن بێوار تەکباش گووتراوەنەتەوە، بریتین لە گۆرانی 'بارێ گران' و 'تەمۆ تەمۆ'.
 
تەکباش، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو گۆرانییە کۆنانەی لە بیرکراون و کەم بیستراون، هەوڵیداوە بە دابەشکردنێکی میوزیکی جیاواز دووبارە نوێیان بکاتەوە و پێشکێش بە هەوادارانی دەکات.
 
بێوار تەکباش، خەڵکی گوندی سپینداری دەڤەری بەرواری باڵای باشووری کوردستانە، لە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لە دایکبووە و ماوەی 10 ساڵە ئامەد دەژی و ماوەی حەوت ساڵەیشە دەستی بە کاری هونەری کردووە و بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی لە ماڵباتێکی هونەری و دەنگخۆش بووە، هەر لەمنداڵییەوە گۆرانی گوتووە و برای هونەرمەند عەلی تەکباشە و چوار ساڵ لە زانکۆ میوزیکی خوێندووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.