رووداو دیجیتاڵ
فیلمی میوزیکئامێزی 'Wonka' لە ماوەی چوار هەفتەدا پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، بۆ جاری سێیەم لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا هات.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لەم هەفتەیەدا 14 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە و کۆی داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور گەیشتە 164 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار.
لە ریزبەندی دووەمی لیستی هەفتانەی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا، فیلمی 'Night Swim' دێت و داهاتی ئەم هەفتەیەی 12 ملیۆن دۆلارە و لە سێ هەزار و 250 سینەمای ئەمریکا و کەنەدا پێشاندەدرێت و بودجەی بەرهەمهێنانی 15 ملیۆن دۆلارە، ئێستا لە 36 وڵات پێشاندەدرێت و داهاتی یەکەم هەفتەی لە سینەماکانی جیهاندا 17 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بوو.
لە ریزبەندی سێیەمی لیستەکەدا، فیلمی 'Aquaman and the Lost Kingdom' بەرچاو دەکەوێت کە داهاتی ئەم هەفتەیەی 10 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە و کۆی داهاتی لە ئەمریکای باکوور 100 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 337 ملیۆن و 275 هەزار دۆلارە.
لە ریزبەندی چوارەمدا فیلمی 'Migration' دێت و داهاتی ئەم هەفتەیە 10 ملیۆن و 300 هەزار دۆلارە و کۆی گشتیی داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 77 ملیۆن و 800 هەزار دۆلارە.
ریزبەندی پێنجەم بۆ فیلمێکی کۆمێدی و رۆمانسی بوو، ئەویش فیلمی 'Anyone But You'یە کە داهاتی ئەم هەفتەیەی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور نۆ ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە، بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی رابردوو داهاتی بە رێژەی 9٪ کەمیکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ