رووداو دیجیتاڵ
گرووپی کەی پۆپی کچانی "NewJeans" بە فەرمی ناوی بۆ "NJZ" دەگۆڕێت، ئەو کۆمپانیایەی خاوەنداریەتی دەکات، رایگەیاند، ناوی بازرگانیی گرووپەکە دەپارێزێت.
دوای ئەوەی ئەندامانی گرووپەکە، رۆژی هەینی 7ـی شوباتی 2025 لە رێگەی پەخشێکی راستەوخۆدا لە هەژمارەکەیان لە ئینستگرام، گۆڕینی ناوی گرووپەکەیان راگەیاند، پێکەوە پێنج جار ناوی گرووپەکەیان هێنا. کۆمپانیای "ADOR" رایگەیاند، گرووپەکە تاکلایەنانە بڕیارەکەیان داوە و ناتوانن گرێبەستەکە هەڵبوەشێننەوە و تاوەکو ئێستا کاری پێدەکرێت.
گرووپەکە لە تشرینی دووەمی 2024 رایگەیاند، بەهۆی مامەڵەی خراپی کارمەندان و کارگێڕیی کۆمپانیاکە لەگەڵیان، گرێبەستیان هەڵوەشاندەوە.
بۆ گۆڕینی ناوی گرووپ، کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، ئەوان لە گۆڕینی ناوی گرووپەکە نیگەرانن و دووپاتی کردەوە، پابەند دەبێت بە پاراستنی ناوی بازرگانیی "NewJeans".
گرووپەکە لە پێنج ئەندام پێکهاتووە، یەکەم کۆنسێرتی دوای ناوگۆڕینی، لە ئاداری 2025 لە هۆنگ کۆنگ ساز دەکات.
لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بیلبۆرد تایبەت بە میوزیکی هونەرمەندانی ژن لە 2024، "NewJeans" یەکەم گرووپی کۆری بوو خەڵاتی "گرووپی ساڵ" بباتەوە. لە 2023 خەڵاتی باشترین هونەرمەندی کۆری بۆ میوزیکی پۆپ لە رێوڕەسمی خەڵاتەکانی میوزیکیی بیلبۆرد بەدەستهێنا.
گرووپەکە پێشتر خەڵاتی باشترین "هونەرمەندی ساڵ"ـی لە رێوڕەسمی خەڵاتەکانی "MAMA" لە 2023 و خەڵاتی میوزیکیی میلۆنی بەدەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ