(سەعید ئەفەندی) فیلمی دەرهێنەرێکی کوردە و لە بەغدا پێشاندرا

10-11-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن سەعید ئەفەندی کامەران حوسنی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە چوارچێوەی پڕۆژەی (سینەماتیکی عێراق) بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی سینەمای عێراقی، نمایشێکی تایبەت بۆ فیلمی کلاسیکی (سەعید ئەفەندی) لە بەغدا بەڕێوەچوو. فیلمەکە لە دەرهێنانی کامەران حوسنی، دەرهێنەری کوردە، پێشتر لە بەشی کلاسیکی 78ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان پێشاندراوە.
 
نمایشەکە رۆژی شەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2025 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران، هونەرمەندان و رەخنەگرانی سینەمایی لە سینەمای جادرییە مۆڵ بەڕێوەچوو، وەک ئاهەنگگێڕانێک بۆ ئەو دەستپێشخەرییە بۆ پاراستنی یادەوەریی بینراوی عێراق کراوە.
 
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پڕۆژەی (سینەماتیکی عێراق) کە بە هاوکاریی نێوان ئەرشیڤی نیشتمانیی عێراق و باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا بەڕێوەدەچێت. 
فیلمی (سەعید ئەفەندی) لەلایەن پەیمانگەی نیشتمانیی هونەرە بیستراو و بینراوەکانی فەرەنسی (INA) نۆژەنکراوەتەوە. 
 
پڕۆژەکە ئامانجی ئەوەیە زیاتر لە 100 فیلمی عێراقی بە دیجیتاڵی بکات، کە لە چلەکانی سەدەی رابردووەوە تاوەکو دەیەی یەکەمی سەدەی 21 درێژ دەبێتەوە.
 
(سەعید ئەفەندی) لە 1956 بەرهەم هێنراوە، دوای نۆژەنکردنەوەی، یەکەم پێشاندانی لە فێستیڤاڵی فیلمی کان لە فەرەنسا بۆ کرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماتیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی - کەنەدی

پزیشکێک بەهۆی مردنی ئەستێرەیەکی (Friends) زیندانیکرا و سێی دیکەش دادگەیی دەکرێن

پزیشکێکی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە ماددەی 'کیتامین'ـی بۆ ماتیۆ پێری، ئەستێرەی زنجیرەی (Friends) دابینکردبوو، سزای 30 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا؛ بەمەش بووە یەکەم کەس لە دۆسییەی گیانلەدەستدانی ئەو ئەکتەرە سزا بدرێت.