مادۆنا بۆ پاپای ڤاتیکان: سەردانی غەززە بکە

12-08-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن مادۆنا غەززە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مادۆنا، ئەستێرەی بەناوبانگی پۆپی جیهانی، داوایەکی راستەوخۆی ئاراستەی پاپا لیۆ، پاپای ڤاتیکان کرد بۆ ئەوەی سەردانی کەرتی غەززە بکات و داوای لێکرد "پێش ئەوەی درەنگ بێت رووناکی بۆ منداڵان بهێنێت"، لە کاتێکدا ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتەکە.
 
ئەو ئەستێرەیە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیویەتی: "قەداسەتمەداری هەرە پیرۆز، تکایە بڕۆ بۆ غەززە، پێش ئەوەی درەنگ بێت رووناکییەکەت بۆ منداڵان بهێنە. وەک دایکێک، ناتوانم بەرگەی بینینی ئازارەکانیان بگرم. منداڵانی جیهان هی هەموومانن".
 
مادۆنا لە پەیامەکەیدا بۆ پاپا دەشڵێت: "تۆ تاکە کەسیت لە ئێمە کە ناتوانرێت رێگەی چوونەژوورەوەت لێ بگیرێت. پێویستمان بە کردنەوەی تەواوەتیی دەروازە مرۆییەکانە بۆ رزگارکردنی ئەو منداڵە بێتاوانانە. چیتر کات نەماوە. تکایە بڵێ دەچیت. لەگەڵ خۆشەویستیم، مادۆنا".
 
ئەو ئەستێرەیە هەروەها نووسیویەتی: "سیاسەت ناتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات، تەنیا ویژدان دەتوانێت. بۆیە من پەیوەندی بە پیاوێکی خوداناسەوە دەکەم".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بانگەوازەی وەک دیارییەکە بۆ رۆژی لەدایک بوونی "رۆکۆ"ـی کوڕی دێت و گوتی: "هەست دەکەم باشترین دیاری وەک دایکێک بتوانم پێشکێشی بکەم ئەوەیە کە داوا لە هەمووان بکەم هەرچی لە توانایاندایە بیکەن بۆ یارمەتیدانی رزگارکردنی ئەو منداڵە بێتاوانانەی لە غەززە کەوتوونەتە بەر ئاگری شەڕەوە".
 
مادۆنا روونیکردەوە: "من پەنجە بۆ کەس درێژ ناکەم، سەرزەنشتی کەس ناکەم و لایەنگریی هیچ لایەنێکیش ناکەم. هەمووان ئازار دەچێژن". گوتیشی: "تەنیا هەوڵ دەدەم ئەوەی لە توانامدا بێت بیکەم بۆ ئەوەی رێگری بکەم لە مردنی ئەو منداڵانە بەهۆی برسێتییەوە". 
 
هەروەها داوای لە هەوادارانی کردووە هاوکاری پێشکێش بە رێکخراوە مرۆییەکانی بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڵگەفیلمی خولەپیزە

خولەپیزە چۆن ژیا و چۆن گیانی لەدەستدا؟

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر رووداوەکاندا، بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، وردەکاریی ژیان و بەسەرهاتی مەحموود محەممەد، ناسراو بە خولەپیزە و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە کە لە چلەکانی سەدەی رابردوودا دژی حکومەتی پاشایەتیی عێراق چەکیان هەڵگرت.