رووداو دیجیتاڵ
حوسێن حەسەن، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان، بەرهەمێکی نوێی بەناوی 'فەرمانا' بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی ماڵباتی قوربانییانی بوومەلەرزە دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی دەخوازێت.
بەرهەمەکە لە تێکستی گۆرانیبێژ حوسێن حەسەن خۆیەتی و ئاوازی فۆلکلۆرە، یاسین تورک وەک ژەنیاری بلوور و گۆخان کانتۆس وەک ژەنیاری تەمبوور تێیدا بەشدارن.
کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لەلایەن عینایات کۆڕنەعسان، دەرهێنەری رۆژئاوای کوردستان کراوە و لە کەناڵی تایبەتی هونەرمەند حوسێن حەسەن لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
حوسێن حەسەن، لەبارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، ناوەڕۆکی لەبارەی ئەو ئێش و ئازارەیە کە بەردەوام بەسەر میللەتی کورددا هاتووە، گوتیشی، لە ماوەی داهاتوودا بەرهەمی دیکەی نوێی دەبێت.
حوسێن حەسەن، خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە و ئێستا لە سویسرا دەژی و خاوەنی چەند بەرهەمێکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ