مامۆستایەکی زانکۆ وێنەی خوێندکارەکانی بە هونەری کاریکاتێر بڵاودەکاتەوە

13-05-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیمەنێک لە پێشانگە
دیمەنێک لە پێشانگە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مامۆستایەکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، پێشانەگەیەکی کاریکاتێرستی کردەوە، تێیدا چەند تابلۆیەکی خستەڕوو کە وێنەی خوێندکارەکانی خۆی بوو.
 
پێشانگەکە بۆ د. حوسێن سەباح، مامۆستای بەشی سینەما و شانۆی کۆلێژی هونەرە جوانەکان، لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی ساڵانەی خوێندکارانی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین کرایەوە.
 
ئەو مامۆستایەی زانکۆ جگە لەوەی پسپۆرییەکەی لە سینەما و شانۆیە، ماوەی 30 ساڵە لە هونەری کاریکاتێرستیدا کاردەکات، لە پێشانگەکەدا وێنەی خوێندکارەکانی بەشێوەیەکی تەنزئامێز کێشابوو.
 
بە بڕوای د. حوسێن سەباح، هەرچەند وێنەی کاریکاتێری زیاتر بۆ کەسایەتییە نێودارەکانە، بەڵام بە بڕوای ئەو رۆژێک لە رۆژان خوێندکاران بەرپرسیاریەتی وەردەگرن و بۆ دڵخۆشکردنیان ئەو وێنانەی کێشاوە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەر وێنەیەک نزیکەی سێ کاژێر خەریکی بووە و دوو لە وێنەکان کاری چەند ساڵێک بەر لە ئێستان.
 
پێشانگەکە رۆژی یەکشەممە 12ـی ئایاری 2024 لە سینەما ئێمپایەر لە هەولێر بەڕێوەچوو. لە هەمان رۆژدا ژمارەیەک کورتەفیلمی خوێندکارانی بەشی سینەما و شانۆی کۆلێژی هونەر لە سینەما پێشاندران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.