رووداو دیجیتاڵ
تایلۆر سویفت، گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریکی و براوەی 14 خەڵاتی گرامی، 12یەمین ئەلبوومی ستۆدیۆیی خۆی راگەیاند، ناوی "The Life of a Show Girl"ـە، بە واتای "ژیانی کچێکی نمایشکار".
راگەیاندنی هەواڵەکە لە میانی بەشداریکردنی سویفت بوو لە پۆدکاستێکدا، تێیدا وێنەیەکی ناڕوونی بەرگی ئەلبوومەکەی بەدەستەوە بوو و گوتی: "ئەمە ئەلبوومە تەواو نوێیەکەی منە".
بەپێی ماڵپەڕی فەرمیی سویفت، تاوەکو ئێستا وادەی فەرمیی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکە دیاری نەکراوە، بەڵام بژاردەی داواکاریی پێشوەختە بۆ کڕینی بەردەستە.
سویفت مانگی ئایاری 2025 مافی سەرەکیی تۆمارکردنی شەش ئەلبوومە یەکەمییەکانی کڕییەوە، بەمەش بووە خاوەنی تەواوی بەرهەمەکانی خۆی و کۆتایی بە کێشە و ناکۆکییە درێژخایەنەکەی لەگەڵ کۆمپانیای پێشووی تۆمارکردنیدا هێنا.
سویفت (35 ساڵ)، لە رێگەی گەشتی کۆنسێرتەکانییەوە بە ناوی "The Eras Tour"، سەرکەوتنێکی پێوانەیی بەدەستهێناوە، کە داهاتەکەی ملیارێک دۆلاری تێپەڕاندووە و بووەتە هۆی بووژانەوەی ئابووریی ئەو شارانەی کۆنسێرتی تێدا سازکردوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ