گرووپێکی شانۆیی کوردی سەرنجی ئەڵمانییەکان رادەکێشێت

15-06-2024
رووداو @Rudawkurdish
شانۆکارە کوردەکان لەکاتی نمایشێکی شانۆیی
شانۆکارە کوردەکان لەکاتی نمایشێکی شانۆیی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دیاسپۆرای کوردی لە ئەڵمانیا هەر لە بواری خوێندن و کاردا سەرکەوتوو نین، بەڵکو کاری کولتووریی باشیش دەکەن. یەکێک لەوانە ئەو گرووپە شانۆییەیە کە کۆمەڵێک هونەرمەندی بەشەکانی کوردستان و تەنانەت جۆرجیاش لە شاری هانۆڤەر گرووپی راگوزەریان دروستکردووە.
 
دوو خانمە ئەکتەر کە ئەندامی گرووپەکەن، هەریەکە لە سابات ساڵح، ئەکتەر و ئیلۆنا، سترانبێژ و ئەکتەر میوانی دیاسپۆرا بوون.
 
سەرەتا سابات ساڵح گوتی، "گرووپەکەمان فراوانە، بە شێویەک هەر چوار پارچەی کوردستانمان لە گرووپەکەماندا کۆکردووەتەوە."
 
سەبارەت بە گێڕانی رۆڵی خۆی لەسەر شانۆ، سابات ساڵح گوتی، "لەسەر شانۆ دەبمە ئەو کارەکتەرەی کە رۆڵەکەی دەگێڕم و دەمەوێت وێنە زیندووەکە پیشان بدەم."
 
 
سابات ساڵح باسی رۆڵی ژنی کوردی کرد کە دەتوانێت لە هەموو بوارەکاندا شوێن پەنجەی هەبێت و گوتی، "پێویستە ژنی کورد لەلایەن خێزانەکانیانەوە پاڵپشتی بکرێن و خۆشیان بێنە پێشەوە."
 
ئیلۆنا ئاڤێستا کە هەم گۆرانیبێژە و هەمیش ئەکتەر و شانۆکارە، زیاتر وەکو گۆرانیبێژ لە شانۆکاندا دەردەکەوێت، دەڵێت، "کەیفخۆشم بە بەشداربوون لە گرووپێکی شانۆیی کوردی. لە ساڵی 2015وە دەستم بە گۆرانی گوتن کردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامم، لە گۆرانییەکانمدا چیرۆکی کوردی ئێزدیی جۆرجیا دەگێڕمەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە