'ماڵی دالیا' فیلمی دەستپێکی پێنجەمین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانییە

15-12-2021
پەسار فایەق
نیشانەکردن فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فیلمی سینەمایی 'ماڵی دالیا' لە سیناریۆ و دەرهێنانی دانا کەریم، وەک فیلمی دەستپێکی پێنجەمین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستنیشانکراوە و لە یەکە رۆژی فیستیڤاڵدا نمایشدەکرێت.
 
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە جۆری فیلمە دراماییەکانە و ماوەکەی 80 خولەکە و هەریەک لە قادر جەلال، ئەژدەر سازگار، نازە محەممەد، بەیان ئەحمەد، هێڤن کمال و زەمەن تەھا رۆڵی تێدا دەگێڕن.
 
لەم بەرهەمەدا کارۆخ تەھا کاری سینەماتۆگرافی و رێکەوت محەممەد کاری مۆنتاژی بۆ کردووە.
 
فیلمەکە باس لە مژارێکی کۆمەڵایەتی دەکات، تێیدا تیشک دەخاتە سەر ژیانی ماڵباتێکی شاری سلێمانی کە ژیانێکی پڕ لە کێشە بەڕێدەکەن و یەکێک لە ئەندامانی ئەو ماڵباتە کۆنیشانەی داونی هەیە.
 
چالاکییەکانی پێنجەیم فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە 17 تاوەکو 23 ئەم مانگە لە تەلاری هونەری و ستی سینەما لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، تێیدا 143 فیلم لە 35 وڵاتەوە بەشدارن و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری فیستیڤاڵەکەیە.
 
لە فیلمە بەشداربووەکان، 57 فیلمی کوردی هەن، هەروەها 21 فیلمی سینەمایی هەیە و ئەو فیلمانەی بە زمانی ئینگلیزی ژێرنووسی کوردییان بۆ کراوە، فیلمە بیانییەکانی بە زمانی دیکەن، وەک فارسی و فەرەنسی، ژێرنووسی کوردی و ئینگلیزییان بۆ کراوە.
 
تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی فیستیڤاڵەکە و لە چوار خولی رابردووشدا سپۆنسەر بووە.
 
دانا کەریم لە 1973 لە سلێمانی لە دایکبووە، لە 1992 پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی تەواوکردووە، دەرهێنەری هەردوو کورتەفیلمی 'یەکەمین چیرۆک' و 'دوورگەی مرواری'یە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە