بۆیەکەمجار موسڵمانێک بەربژێردەکرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر

16-03-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هاووڵاتیێکی پاکستانی بەهۆی رۆڵگێڕانی لە فیلمی 'دەنگی ئاسن' بووە یەکەم موسڵمان لە مێژوودا کە بەربژێربکرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر.
 
دوێنێ دووشەممە، ناوی بەربژێرەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار ئاشکراکران کە بڕیارە مانگی داهاتوو رێوڕەسمەکە بەڕێوەبچێت، ناوی ریز ئەحمەد کەوتە بەرچاوی موسڵمانانی سەرتاسەری جیهان.
 
ریز ئەحمەد لە 2017دا بەهۆی رۆڵگێڕانی سەرەکی لە زنجیرەی The Night Of سەرجەم بەربەستەکانی تێکشکاند و بووە یەکەم موسڵمان خەڵاتی ئێمی وەرگرێت.
 
ئەکتەرە 38 ساڵییەکە یەکەم موسڵمان و یەکەمین ئەکتەری ئاسیایشە بەهۆی رۆڵی سەرەکی ئەو خەڵاتە وەرگرێت.
 
پێشتر موسڵمانی دیکە هەبوون لە بواری جیاوازدا خەڵاتی ئۆسکاریان وەرگرتووە، بەڵام ئەوەی ریز ئەحمەد بەربژێرکردنە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەر.
 
مەهرشالا عەلی، ئەکتەرێکی ناوداری ئەمریکی کۆمەڵگەی رەشپێستەکانە، لە 2000ـەوە بووەتە موسڵمان، عەلی لە 2017دا خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشتیکار وەرگرت لە فیلمی Moonlight.
 
ریز ئەحمەد سەبارەت بە بەربژێرکردنی بە میدیاکانی راگەیاند، " گەشتێکی دووروودرێژمان دەستپێکرد تاوەکو بەو فیلمە گەیشتین، لەگەڵ داریوس ماردەری دەرهێنەردا 13 ساڵە کاری لەسەر دەکەین."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.