رووداو دیجیتاڵ
نەوال زوغبی، هونەرمەندی لوبنانی، بۆ جاری سێیەم سەردانی هەولێر دەکات و کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی سازدەکرێت.
بەها تەوالبە، خاوەنی کۆمپانیای (BMT)، بە رووداوی راگەیاند، کۆنسێرتێک بۆ نەوال زوغبی، هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی لە هەولێر سازدەکەن. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کۆنسێرتەکە لە مانگی شوباتی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و لە ماوەی داهاتوودا وردەکاری زیاتر لەبارەی بەڕێوەچوونی بڵاو دەکەنەوە.
نەوال زوغبی، لە کۆتایی 2013 سەردانی هەولێری کرد و کۆنسێرتێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ سازکرد.
هەروەها لە 2023 سەردانی ئەو شارەی کرد، بەڵام هیچ کۆنسێرتێکی ساز نەکرد و ئامانجی سەردانی بۆ تۆمارکردنی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی بوو لەگەڵ یەکێک لە کەناڵە عەرەبییەکان.
نەوال زوغبی، یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی عەرەبە و لە نێو هەوادارانیدا بە "ئەستێرەی زێڕین" دەناسرێت، خاوەنی 17 ئەلبوومی گۆرانییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ