رووداو دیجیتاڵ
هایە، هونەرمەندێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی 'خان باجی' بڵاوکردەوە کە بەرهەمێکی فۆلکلۆری کوردییە.
هایە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 'خان باجی' یەکێک لە بەرهەمە فۆلکلۆرییە کوردییەکانە و لەلایەن ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد گوتراوەتەوە، دابەشکردنی میوزیکی و میکس و ماسترینگی لەلایەن کاوان محەممەدی لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە و لە سەرەتای ئەمساڵ بەشێوەی دەنگ بڵاویکردووەتەوە و دەنگدانەوەی هەبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سیناریۆی بەرهەمەکە لەلایەن خۆیەوە ئامادەکراوە و سوهەیب کەریمی کاری دەرهێنان و وێنەگرتنی بۆ کردووە، گوتیشی، ڤیدیۆکلیپەکە لە سلێمانی و چەمچەماڵ وێنەگیراوە.
هایە، خەڵکی مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە 2023 بەرهەمێکی دیکەی بەناوی 'زەمانە' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ