رووداو دیجیتاڵ
'الخوات' زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیی عەرەبییە و لە دەرهینانی ئەمجەد زەنگەنە، دەرهێنەری کوردە و ژمارەیەک ئەکتەری عەرەب رۆڵیان تێیدا گێڕاوە.
ھونەر رەسوڵ، بەڕێوەبەری بەشی بەرهەمهێنان لە سولی میدیا، رایگەیاند، ستافێکی گەورەی ناوخۆیی و بیانی کاریان لە بەرهەمهێنانی دراماکەدا کردووە و بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە، سوودیان لە تواناکانی دەروەی وڵات وەرگرتووە؛ لەوانە: ئێران، تورکیا, سوریا و ئیمارات.
گوتیشی: بەرزکردنەوەی کواڵیتیی بەرهەمهێنان لە کوردستان و عێراقدا، بەشێکە لە تێڕوانین و ستراتیژیان، پێشتریش لە چەندین بواری دیکەی میدیاییدا کاریان کردووە و خاوەنی پرۆفایلێکی ناوازەن.
ئەم بەرهەمە لە نووسینی عیمادەدین حەکیمە و لە شەش ئەڵقە پێکهاتووە، دیمەنی زنجیرەکە لە عێراق وێنەگیرا و لە رەمەزانی ئەمساڵدا بڵاودەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ