رووداو دیجیتاڵ
هەردوو ئەستێرەی هۆڵیوود دێنزل واشنتن و سپایک لی، جارێکی دیکە پێکەوە لە بەرهەمێکی نوێی سینەماییدا بەناوی "Highest 2 Lowest" کاریان کردووە و بڕیار لە سینەما و پالتفۆڕپلاتفۆڕمێکی بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاوبکرێتەوە.
پلاتفۆرمی "ئەپڵ تیڤی" لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، پۆستەری فیلمەکەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "هەرچەندە بەرزتر بیتەوە، کەوتنەکەت سەختتر دەبێت. رفاندن... هەژەند... میراتێک لە مەترسیدایە"، کە ئاماژەیە بۆ فیلمێکی پڕ لە وروژاندن و رووداوی چاوەڕواننەکراو.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، فیلمەکە سەرەتا لە 15ـی ئابی 2025 لە هۆڵەکانی سینەمادا پێشان دەدرێت، دواتر لە 5ـی ئەیلوولی 2025 لە "ئەپڵ تیڤی" بەردەست دەبێت.
فیلمی "Highest 2 Lowest" بەرهەمێکی درامیی وروژێنەرە و چیرۆکەکەی باس لە کەسایەتییەکی دیاری جیهانی موزیک دەکات کە رۆڵەکەی لەلایەن دێنزل واشنتنەوە بەرجەستە دەکرێت. ژیانی ئەو کەسایەتییە بەهۆی هەوڵێکی رفاندن بۆ وەرگرتنی پارە سەرەوژێر دەبێت و ناچاری دەکات رووبەڕووی ململانێی دەروونی و بڕیارێکی چارەنووسساز ببێتەوە.
سپایک لی، پێشتر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور بە رووداوی راگەیاندبوو، خەریکی بەرهەمهێنانی فیلمێکە کە دێنزل واشنتن رۆڵی تێدا دەگێڕێت. لە وەرزی هاوین بڵاودەکرێتەوە، فیلمەکە ناوی "Highest 2 Lowest" ـە و دووبارە پێشاندانەوەی فیلمی ژاپۆنی "های ئەن لۆو"ـە. ئەمە پێنجەم فیلمی ئەوە لەگەڵ دێنزل واشنتن.
یەکەم پێشاندانی جیهانیی فیلمەکە لە 78ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بوو کە لە 13 تاوەکو 24ی ئایاری 2025 بەڕێوەچوو و وەک یەکێک لە فیلمە دیارەکانی بەشداربووی سینەمای ئەمریکا لە فێستیڤاڵەکەدا بوو.
ئەمە پێنجەمین کاری هاوبەشی نێوان دێنزل واشنتن و سپایک لییە، دوای چەندین فیلمی سەرکەوتووی وەک "Malcolm X" و "Inside Man"و بە یەکێک لە بەهێزترین دووانەکانی سینەمای ئەمریکی دەناسرێن.
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ