بڵاوکردنەوەی دوو بەشی 'The Avengers' دواخران

26-05-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن The Avengers
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای واڵت دیزنی رایگەیاند، رێکەوتی پێشاندانی دوو فیلمی داهاتووی زنجیرە فیلمی سەرکەوتووی "The Avengers" دواخست کە لەلایەن ستۆدیۆکانی مارڤڵەوە بەرهەم هێنراون.
 
پێشاندانی فیلمی "Avengers: Doomsday" بۆ 18ـی کانوونی یەکەمی 2026 دواخرا، واتە نزیکەی حەوت مانگ دوای ئەو رێکەوتەی پێشتر دیاریکرابوو کە 1ـی ئایاری 2026 بوو.
 
لە فیلمەکەدا رۆبەرت داونی جونیۆر بە رۆڵی پاڵەوانیەتی دەگەڕێتەوە، ئەویش رۆڵی دکتۆر دومە.
 
دیزنی هەروەها نمایشکردنی بەشێکی دیکەی فیلمەکەی بەناوی "Avengers: Secret Wars" بۆ 17ـی کانوونی یەکەمی 2027 دواخست کە بڕیاربوو لە 2ـی ئایاری 2027 پێشانبدرێت.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، دواخستنەکە بە مەبەستی پێدانی کاتی زیاترە بۆ تەواوکردنی هەردوو زنجیرە فیلمەکە، کە بە یەکێک لە زنجیرە هەرە گرنگەکان لە مێژووی سینەمای هۆلیوود و جیهاندا هەژمار دەکرێت.
 
فیلمی "Avengers: Endgame" لە کاتی نمایشکردنیدا لە 2019ـدا، دووەم زۆرترین داهاتی لە مێژوودا بەدەستهێنا، داهاتەکەش 2.8 ملیار دۆلار بوو و دوای فیلمی "Avatar" هات کە داهاتی 2.9 ملیار دۆلارە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە