نۆ ملیۆن گوڵی لالە لە بەشی دووەمی (Wicked) بەکارهاتوون

27-11-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن Wicked: For Good Wicked
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشی دووەمی فیلمی (Wicked) بەناوی (Wicked: For Good) کە ساڵێک دوای بەشی یەکەمی لە سینەما پێشاندرا، وردەکارییەکانی بەرهەمهێنان و تەکنیکە ئاڵۆزەکانی ئاشکرا دەکرێن؛ لەوانەش فڕینی راستەقینەی ئەکتەرەکان بەنێو ئاگردا و چاندنی نۆ ملیۆن گوڵی لالە بۆ دیمەنەکان.
 
لە بەشی دووەمی فیلمەکەدا، سینتیا ئێریڤۆ لە رۆڵی ئێڵفابا، لە دیمەنی گۆرانیی (No Good Deed)ـدا بەشێوەیەکی راستەقینە و بە بەستنەوەی بە وایەرەوە بەنێو ئاگر و بای بەهێزدا دەفڕێت و گۆرانی دەڵێت.
 
ئێریڤۆ سەبارەت بەم ئەزموونە دەڵێت: "بە شێوەیەکی ئاسۆیی دەفڕیم، واتە پێیەکانم لە زەوی دابڕابوون و لەسەر سکم پاڵکەوتبووم، کە ئەمەش رێگەیەکی شێتانەیە بۆ گۆرانیگوتن". ئەم دیمەنە بەبێ لێو جووڵاندن (Lip sync) و بە دەنگی راستەقینەی خۆی لە کاتی فڕینەکەدا تۆمار کراوە.
 
جۆن ئێم چو، دەرهێنەری فیلمەکە ئاشکرای دەکات، سەرەتا مشتومڕێکی زۆر هەبووە لەسەر ئەوەی چیرۆکەکە لە یەک فیلمدا کۆبکرێتەوە یان دوو فیلم. دواجار بڕیاریانداوە بیکەنە دوو بەش بۆ ئەوەی قووڵایی زیاتر بە کەسایەتییەکان بدەن.
دەرهێنەر دەڵێت: "ئەگەر بمانەوێت بینەر بڕوا بەو ئازار و هەستە قووڵانەی ئەم دوو ژنە بکات، پێویستمان بە کات بوو بۆ ئەوەی تێبگەین منداڵییان چۆن بووە و چی لەبەردەمیاندا شکاوە".
 
بەشی دووەم تیشک دەخاتە سەر منداڵیی کارەکتەری گلیندا کە ئاریانا گراندێ رۆڵی دەگێڕێت، هەوڵە شکستخواردووەکانی بۆ ئەنجامدانی جادووەکانی؛ گراندێ ئاماژە بەوە دەکات کە دیمەنەکان (Flashback) بۆ منداڵیی گلیندا یارمەتیدەر بوون بۆ تێگەیشتن لەو ساتە تاریکانەی کە کەسایەتییەکەی بەرەو رووناکی دەبەنەوە.
 
بە پێچەوانەی زۆربەی فیلمە میوزیکییەکان، دەرهێنەر و تیمی بەرهەمهێنان بڕیاریانداوە گۆرانییەکان بەشێوەی راستەقینە تۆمار بکرێن. مایکرۆفۆن لەناو کڵاو و جلوبەرگی ئەکتەرەکان شاردراوەتەوە.
 
ستیڤن شوارتز، ئاوازدانەری فیلمەکە، دوو گۆرانیی نوێی بۆ بەشی دووەم زیاد کردووە؛ یەکەمیان بەناوی (No Place Like Home) و دووەمیان بەناوی (The Girl in the Bubble)ـە.
 
تەنیا لە بەشی دووەمدا زیاتر لە 1800 دیمەنی بە کاریگەریی تایبەت بەرهەمهاتوون، بەڵام تیمی بەرهەمهێنان جەختیان لەسەر بەکارهێنانی کەرەستەی سرووشتی کردووەتەوە.
 

ناتان کرۆولی، دیزاینەری بەرهەمهێنان ئاشکرای کرد، لە کێڵگەکانی نۆرفۆک لە ئینگلتەرا، جووتیارێکیان راسپاردووە بۆ چاندنی نۆ ملیۆن گوڵی لالە تاوەکو دیمەنەکان سرووشتی دەربکەون.
 
بەشی دووەمی فیلمەکە کە ساڵێک دوای بەشی یەکەم نمایش دەکرێت، بە بەشداریی هەمان دەستەی نواندنە. فیلمەکە سەرەتا بەهۆی رێکارەکانی کۆرۆنا و دواتر بەهۆی مانگرتنی سەندیکای ئەکتەرانی ئەمریکا بەرهەمهێنانی دواکەوت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.