ڤیدیۆکلیپی 'گوڵ گوڵی' ترێندی یەکەمی یوتیوبە لە عێراق

29-12-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن سەلیم سالم تەها قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ڤیدیۆکلیپی "گوڵ گوڵی"ـی سەلیم سالم و تەها قادر، ترێندی یەکەمی یوتیوبە لە عێراق و زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری لەو توڕە کۆمەڵایەتییە هەیە.
 
ئەم بەرهەمە لە ئاوازی سەلیم سالم و تێکستی وەجدییە و بە زمانی کوردی و عەرەبییە، دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن دانیار محەممەد کراوە. ڤیدیۆکلیپەکە لە هەولێر وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی دەرهێنەر قادر چەپکە.
 
هونەرمەند سەلیم سالم پێشتر لەبارەی بەرهەمەکە بە رووداوی راگەیاندبوو، بیرۆکەی بەرهەمەکە لە گۆرانی یا "حتە"ـەوە نزیکە و بە زمانی کوردی و عەرەبییە. گوتیشی بەرهەمەکە "بۆ ئەوەیە قوتابخانە لەلای منداڵان خۆشەویست بکەین، بیرۆکەکە گۆرانییەکی منداڵانە".
 
هونەرمەند تەها قادر لەبارەی بەرهەمەکە پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو، ویستیان هەمان ئەزموونی ئەو گۆرانییە دووبارە بکەنەوە، بەڵام ئەمجارە بە بەشداری هونەرمەندێکی کورد و عەرەب.
 
لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا، ئەم بەرهەمە زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار بینەری لە یوتیوب هەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.