فیلمی پەیکەری دڵ 55 هەزار بینەری تێپەڕاند

30-06-2019
فەلاح نەجم
نیشانەکردن پەیکەری دڵ
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵ 55 هەزار بینەری تێپەڕاند و بووە پڕبینەرترین فیلمی سینەمایی کوردی.

باهۆز نەسرەدین، پرۆدیوسەری فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵ بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە رۆژی 4-6-2019 کە پیشاندانی فیلمی پەیکەری دڵ دەستیپێکردووە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 55 هەزار بینەری هەبووە.

بەگوتەی باهۆز نەسرەدین، فیلمە سینەماییە کوردییەکانی پێشوو تەنیا فیلمی سینەمایی "شیرین" 48 هەزار بینەری هەبووە، "هیچ فیلمێکی سینەمایی کوردی هێندەی پەیکەری دڵ بینەری نەبووە".

باهۆز نەسرەدین ئاماژەی بەوەشکرد، پێشوازی گەرم لە فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵ دەکرێت، تاوەکو ئێستا بینەرێکی زۆری هەیە و رۆژانە زیاتر لە 1000 کەس فیلمەکە دەبینن.

پەیكەری دڵ فیلمێكی گۆرانیئامێزی رۆمانسی و کۆمیدییە، هەریەک لە هونەرمەندان هەڵوێست محەممەد، نزار سەلامی، نارین ئالان و رێشان حەمۆ رۆڵی سەرەکی تیدا دەگێڕن، لە سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.

پەیكەری دڵ بەرهەمی كۆمپانیای میترۆنۆم و کام پرۆدەکشنە، ماوەی فیلمەکە 108 خولەکە، بەشێکی زۆری ئەو گۆرانیانەی لە فیلمەکە گوتراون لە ئاوازی هونەرمەند زیاد ئەسعەدن.

رۆژی 2-6-2019 ئەستێرەکانی فیلمی پەیکەری دڵ چوونە سەر فەرشی سوور لە سلێمانی و بۆ یەکەمجار فیلمەکە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو پیشاندرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە