لە ئەمریکا کۆنسێرتێک بەبۆنەی جەژنی نەورۆز سازکرا

31-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
چەند دیمەنێکی کۆنسێرتەکە
چەند دیمەنێکی کۆنسێرتەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە یەکێک لە هۆڵە بەنێوبانگەکانی ئۆرکێسترا لە ئەمریکا، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز کۆنسێرتێک سازکرا.
 
کۆنسێرتەکە 29-3-2025 لە هۆڵی سێگمۆنت لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا پێشکێش کرا.
 
ئۆرکێسترای پەسێفیک سەمفۆنی و گرووپی شەمس، کە گرووپێکی بنەماڵەی پوورنازرییەکانی کرماشانن کۆنسێرتەکەیان پێشکێش کرد و، هەژار زەهاوی، میوزیکژەنی ناسراویش وەک هونەرمەندی میوان بەشدار بوو.
  
کۆنسێرتەکە دوو بەش بوو، بەشێکیان تێکەڵکردنی ئامێری رۆژهەڵاتی و کوردی بوو لەگەڵ ئۆرکێسترا، بەشەکەی دیکەش تەنیا تایبەت بوو بە میوزیکی کوردی.   
 
هونەرمەند هەژار زەهاوی کە ئەزموونی زیاتر لە 20 ساڵی لە پێشکێشکردنی کۆنسرت دا هەیە لە ئەمریکا، بە رووداوی گوت، "خۆشحاڵ بووم دوای 7 ساڵ، دووبارە گەڕامەوە ئەمریکا کە لە کۆنسێرتێکی وا تایبەت دا هونەرەکەی خۆم پێشکێش بکەم."
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.