رووداو دیجیتاڵ
بەردەوام هەواڵ لەبارەی داهاتی فیلمە سینەماییەکان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی سینەمایی بڵاودەکرێنەوە کە داهاتی زۆر لە سینەماکاندا بەدەست دێنن، بەڵام هەندێ جار زیانی زۆریش بەهۆی پێشوازی نەکردن لە بەرهەمەکانیانەوە دەکەن.
فیلمی ئەنیمەیشنی 'Strange World' بەرهەمی کۆمپانیای دیزنی لە 23ـی تشرینی دووەمی 2022 لە سینەماکاندا پێشاندرا، داهاتی یەکەم نمایشی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 11 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە و کۆی داهاتی لە ماوەی پێنج رۆژدا 18 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرا داهاتی یەکەم هەفتەی 120 ملیۆن دۆلار بووایە.
دەبێت ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە 360 ملیۆن دۆلار بەدەست بێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت بودجەی خەرجکراوی بەدەستبێنێتەوە.
'Strange World' لە هەفتەی یەکەمدا وەک فیلمێکی سەرنەکەوتوو لە رووی بەدەستهێنانی داهاتەوە ناسێندراوە، لە دوای ئەوەی لە 20 وڵات پێشاندانی قەدەخەکرا، لەوانە چین و رووسیا کە دوو گەورە بازاڕی فیلمن بۆ ئەمریکا.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە 'Clades' دەکات کە ماڵباتێکی ئەفسانەییە، بەهۆی ململانێی بەردەوامی ئەندامانی، لە دوایین و گرنگترین ئەرکیاندا سەرناکەون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ