رووداو دیجیتاڵ
فیلمی باوەڕ (Tenet) كه نوێترین فیلمی "كریستۆڤه‌ر نۆلان"ـی دەرهێنەری بەناوبانگی سینەمایە، یه‌كه‌م فیلمه كه له سه‌رده‌می كۆرۆنادا توانیی 307 ملیۆن دۆلار له سینه‌ماكانی جیهاندا كۆبكاته‌وه له كاتێكدا كه تێچووی فیلمه‌كه 200 ملیۆن دۆلار بووه.
فیلمه‌كه له 28ـی مانگی 8ـدا بڵاوكرایه‌وه و له 3ـی مانگی 9ـیشدا له ته‌واوی سینه‌ماكانی جیهاندا بڵاوبووەوه و بڕیاره له 15ی مانگی 12ی ئه‌مساڵدا به كوالێتیی به‌رزی "بلو ڕه‌ی" له سایته‌كانی ئینته‌رنێتدا بڵاو بكرێته‌وه.
فیلمه‌كه توانیی له‌لای رەخنەگران لە زۆربەی ماڵپەڕەکاندا نمرەی تەواو بە دەست بهێنێت.
باوەڕ (تێنێت) کاتەکەی 149 خولەک و 59 چرکەیە، له ژانری ئه‌كشن و هه‌ستبزوێنه. هه‌موو دیمه‌نه ئەكشنهكانی راستەقینەن و گرین سكرینیان تێدا بەکارنەهێنراوه.
چیرۆكی فیلمه‌كه باس له بریکارێکی هەواڵگری ده‌كات كه ئەرکێکی مەترسیدار دەگرێتە ئەستۆ و هەوڵدەدات لە رێگەی پێچەوانەکردنەوەی کاتەوە رێگە لە روودانی جەنگی جیهانیی سێیەم بگرێت.
كریستۆڤه‌ر نۆلان ده‌رهێنه‌رێكی به‌ناوبانگی به‌ریتانییه كه خاوه‌نی چه‌ندین فیلمی به‌ناوبانگی وه‌ك "باتمان: سوارچاکی تاریکی" (Batman: dark knight) و "نێوئەستێرەیی" (Interstellar) و چه‌ندان فیلمی خه‌یاڵی و ئاڵۆزی دیکەیە.
ئەو دەرهێنەرە زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و ژانرانەی فیلم ده‌كات كه بینه‌ر به ئاسانی ناتوانێت به جارێك سه‌یركردن لێیان تێبگات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ