رووداو دیجیتاڵ
داهاتی یەکەم هەفتەی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی 'Avatar' بەناوی 'Avatar.. The Way of Water' لە سینەماکانی جیهاندا 434 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
ئەم بەرهەمە لە 14ـی کانوونی یەکەمی 2022 لە بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و لە 16 هەمان مانگ لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 134 ملیۆن دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 300 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
ئەم بەرهەمە رۆژی چوارشەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی ئەڵمانیا، دانیمارک، میسر، فینلەند، فەرەنسا، ئیتاڵیا، کۆریای باشوور، ئێرلەندا، نەرویج، سوێد، ئیندۆنیسیا، هۆنگ کۆنگ و تایوان پێشاندەدرا.
رۆژی دواتر لە چەند وڵاتێکی دیکە بڵاوکرایەوە، لەوانە ئیمارات، ئەرجەنتین، ئوسترالیا، پورتوگال، مەکسیک، کەنەدا، چین و تایلەند و لە 16 مانگیش لە سینەماکانی ئەمریکا.
دواکەوتنی بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە، چەند ساڵێک بە کاری بەرهەمهێنانییەوە پەیوەیست بوو، بەم دواییەش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاریگەری لەسەر دواخستنی بڵاوکردنەوەی هەبوو.
بەشی یەکەمی 'Avatar' لە جۆری فیلمەکانی خەیاڵی زانستییە، بە بڕی 237 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەرهەمهاتووە، لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە هۆڵە سینەماییەکانی ئەمریکای باکووردا، زیاتر لە 77 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.
ئەم بەرهەمە، چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە سێ خەڵاتی ئۆسکار، لە کۆی ئەو نۆ خەڵاتەی بۆی بەربژێرکرابوو.
یەکەم بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2009 بەرهەمهات، جەیمس کامیرۆن، دەرهێنەری و بەرهەمهێنەری ئەمریکی کاری دەرهێنانی بۆ کرد و داهاتی دوو ملیار و 800 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
ئەو داهاتە زۆرە وایکرد، بەرهەمهێنەرانی بیر لە بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی بکەنەوە، دواتریش بڕیاری چوار بەشی دیکەی درا، بەڵام لە دوای تێپەربوونی 13 ساڵ، بڕیاری بڵاوکردنەوەی بەشی دووەمی درا، ئەمەش ناڕەزایەتی هۆگرانی ئەم فیلمەی بەدوای خۆیدا هێنا.
چیرۆکی فیلمەکە لەلایەن جەیمس کامیرۆن نووسراوە و رووداوەکانی ئەم بەرهەمە لە 2154 روودەدەن و بڕیاربوو لە 1997 بکرێتە فیلم، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەوکات تەکنەلۆژیا زۆر پێشکەوتوو نەبووە، بۆیە بەرهەمهێنانی دواخرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ