رووداو دیجیتال
بۆکس ئۆفیسی جیهانی بە گەرموگوڕییەکی زۆرەوە پێشوازیی لە ساڵی نوێ کرد و فیلمی (Avatar: Fire and Ash) ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و بووە یەکێک لە پڕداهاتترین فیلمەکانی مێژوو.
جیمس کامیرۆن، دەرهێنەری جیهانی، جارێکی دیکە سەلماندیەوە کە داهاتی فیلمەکانی ملیار دۆلارین؛ فیلمی (Avatar: Fire and Ash) کە سێیەم بەشی زنجیرە فیلمەکەیە، داهاتی سنووری یەک ملیار دۆلاری لە سینەماکانی جیهاندا تێپەڕاند.
کامیرۆن ئێستا خاوەنی چوار فیلمە لە لیستی پێنج پڕداهاتترین فیلمەکانی مێژووی سینەما، کە بریتین لە (Avatar)، (Avatar: The Way of Water)، (Titanic) و ئێستاش (Avatar 3).
کۆمپانیای دیزنی ساڵی 2025ـی وەک "ساڵێکی مێژوویی" بەڕێکرد. تەنیا لەو ساڵەدا سێ فیلمی ئەو کۆمپانیایە توانییان داهاتی یەک ملیار دۆلار تێپەڕێنن؛ کە بریتین لە (Lilo & Stitch) بە داهاتی 1.038 ملیار دۆلار، (Zootopia 2) کە داهاتەکەی 1.51 ملیار دۆلارە و ئێستاش (Avatar 3).
فیلمی (Zootopia 2) بووە پڕداهاتترین فیلمی ئەنیمەیشن لە مێژووی ستۆدیۆکانی دیزنی و تەنانەت لە وڵاتی چینیش وەک پڕداهاتترین فیلمی ئەنیمەیشنی هۆڵیوود لە مێژوودا ناسرا، کە داهاتەکەی لەو وڵاتە تەنیا 560 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
دیزنی توانیویەتی لە 2025ـدا، کۆی گشتی فرۆشی بلیتەکانی بگەیێنێتە 6.5 ملیار دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستی داهاتی ئەو کۆمپانیایەیە لە دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ