کتێبی "حیکمەتەکانی شەمس و مەولانا" بە کوردی بڵاودەکرێتەوە

03-03-2021
پەسار فایەق
A+ A-


رووداو – هەولێر

کتێبی "حیکمەتەکانی شەمس و مەولانا" بریتییە لە حیکمەت و ئەفۆریزمەکانی شەمسی تەبرێزی و مەولانا جەلالەدینی رۆمی و لە وەرگێڕانی زانا خەلیلە، چاپ و بڵاودەکرێتەوە.


زانا خەلیل نووسەر و وەرگێڕ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "حیکمەتەکانی شەمس و مەولانا" تازترین کتێبیەتی و ناوەڕۆکی بریتییە لە حیکمەت و ئەفۆریزمەکانی هەردوو عاریفی هەموو چاخەکان شەمسی تەورێزی و مەولانا جەلالەددینی رۆمی.

گوتیشی، کتێبەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە لایەن خانەی کولتوور چاپ و بڵاودەکرێتەوە و حیکمەت و ئەفۆریزمەکان لە زمانی عەرەبییەوە هەڵبژێردراون و کراونەتە کوردی.

زانا خەلیل وەک شاعیر، رۆماننووس و وەرگێڕ، تاوەکو ئێستا چەندین کتێبی بە چاپ گەیاندووە و لە زمانی ئەڵمانی و عەرەبییەوە دەقە ئەدەبییەکان بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕێت.

شەمسی تەورێزی ناوی تەواوی شەمسەددین محمد کوڕی ملک دادی تەورێزییە، لە ١١٨٥زایینی لە ، لە 1248 کۆچی دوایی کردووە، عاریف، شاعیر و سۆفییەکی - سونی ناسراوی موسڵمانە.

مەولانا جەلالەددینی رۆمی کە بە جەلالەددین محەممەد رۆمیش دەناسرێت، لە 30 ئەیلوولی 1207 لە گوندی وەخش لە دایکبووە کە شارۆچکەیەکی بچووکی سەر رووباری وەخشە و و ئێستای تاجیکستان و لە 17 کانوونی یەکەمی 1273 کۆچی دوایی کردووە. 

مەولانا جەلالەددینی رۆمی شاعیر و عارفێکی فارس بوو، بەرهەمەکانی بە فارسی نووسراونەتەوە و مەسنەوییەکانی ئەو یەکێکن لە پاراوترین شاکارەکانی ئەدەبی ئێرانی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە