رووداو دیجیتاڵ
وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌رگى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى، (وه‌رزى به‌ره‌نگاریى: مێژووى رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانى ته‌مه‌نى خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیم تا ساڵى 1985)، بڵاوده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی ئەیلوولی 2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، "ئەم کتێبە دڵۆپێکە لە دەریای گیانی بەرگری و فیداکاری و کۆڵنەدانی ئێمە و دەیان هەزار تێکۆشەر و فیداکاری گەلەکەم."
وەزیری پێشمەرگە گوتیشی: "کتێبەکە مشتێکە لە خەرمانی داگیرکاری بەعس و چەوساندنەوەی نەتەوەکەم و هەوڵدان سڕینەوەی نیشتمانەکەم."
له‌به‌رگى كتێبه‌كه‌یدا شۆڕش ئیسماعیل نووسیویه‌تى: "له12ى مایسى ساڵى 1980دا، دوو كۆپته‌رى جه‌نگى و چوار كۆپته‌رى بارهه‌ڵگرى پڕ له‌سه‌رباز له‌شارباژێڕى سه‌خت گه‌مارۆى مه‌رزى چاڵه خه‌زێنه‌یاندا؛ سه‌ربازه‌كانى به‌عس دابه‌زین و ده‌ستبه‌جێ ده‌یان ئه‌سپ و هێسترى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یان به‌ر فیشه‌ك دا‌و ناوچه‌كه‌شیان سووتاند."
دەشڵێت، هەر لەو هێرشەی 12ی ئایاردا سەربازانی سوپای عێراق، "18 هاووڵاتى بێ‌تاوانیان قۆڵبه‌ستكرد و له‌گه‌ڵ خۆیان بر‌دیانن و هه‌ر ئه‌و شه‌وه ته‌واوى ئه‌و هاووڵاتییانەیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هیدكرد و لاشه‌كانیشان ئه‌تككران، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ست و په‌نجه‌یان قرتێندرا و چاویان ده‌رهێندرا و گه‌ڕاندیشیاننه‌وه بۆ گونده‌كه‌ى خۆیان".
كاژێر 04:00 پاشینوه‌ڕۆى رۆژى شه‌ممه، 6ی ئەم مانگە، له‌هۆڵى ته‌وار، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه كتێبه‌كه‌ى دەناسێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ