رووداو دیجیتاڵ
کتێبی "چیرۆکەکانی شیلان و میران" کە لە نووسینی شارا جەمال شاهۆییە، کۆمەڵە چیرۆکێکی کوردییە بە زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
شارا جەمال بە رووداوی راگەیاند، "چیرۆکەکانی شیلان و میران" پەرتووکێکی پەروەردەییە، هەوڵدەدات کوولتور، دابونەریت و مێژووی کورد لە نێو منداڵانی قسەکەرانی زمانی ئینگلیزی بڵاوبکاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەردوو کەسایەتی شیلان و میران پێکەوە تووشی رووداو جۆراوجۆر دەبن، بۆ نموونە سەردانی قەڵات دەکەن، پێکەوە لەگەڵ نەنە یاپراخ ئامادە دەکەن، بەبۆنەی نەورۆزەوە سەیرانێک دەکەن و چەند بابەتێک لەسەر مەم و زین دەخوێننەوە.
روونیشیکردەوە، پەرتووکەکە بە زمانی ئینگلیزی بۆ منداڵانی تەمەن شەش ساڵ نووسراوە و ئەمساڵ چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
شارا جەمال شاهۆیی لە دایکبووی شاری هەولێرە، بەڵام بۆ ماوەی 20 ساڵ لە هۆڵەندا ژیاوە و بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبیاتی ئینگلیزی هەیە. ماستەرنامەکەشی لەبارەی ناسنامە و ئەزموونی کۆچبەرانە لە نێو رۆمانی ئینگلیزی.
شاهۆیی چەندین چیرۆکی کورت و وتاری بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و هۆڵەندی لەبارەی ناسنامە و کولتووری کوردی نووسیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ