رووداو - تەندروستی
ماوەی 10 ساڵە دانیشتووی گوندێکی تورکیا بەبێ جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان ژیان بەسەر دەبەن. ئەو گوندە ناوی حەیدەربەیلیی سەر بە پارێزگای یۆزگاتە لە نێوەڕاستی تورکیا.
دانیشتووانی ئەو گوندە لە ساڵی 2015ـەوە لەو کاتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هەڵمەتێکی دژ بە جگەرەکێشان ئەنجامدا، ئیدی بە تەواوی وازیان لە جگەرەکێشان هێنا کە دانیشتووانەکەی نزیکەی 180 بۆ 200 کەسێکی تێدایە.
بەگوتەی دانیشتووانی گوندەکە، دڵخۆشن کە پیاسەکردن، هەڵسوکەوتی رۆژانە و شێوازی ژیانیان دوورە لە هەناوپڕکردن لە دووکەڵ.
تۆڕی میدیایی رووداو چوار ساڵە پڕۆژەی ئەتیتۆباکۆ رادەگەیێنێت کە ئامانجیەتی هەموو تاکەکان وەکو ئەم گوندەی تورکیا دوور بن لە دووکەڵی تووتن و زیانەکانی. ئامانجی ئەنتیتۆباکۆ دووربوونی هاونیشتمانییانە لە جگەرە و نێرگەلەکێشان و بەرهەمهێنانی نەوەیەکی دوور لە جگەرە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی، تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری هاونیشتمانییان لە رێگەی پڕۆژەکەوە بە سەرکەوتوویی وازیان لە جگەرە هێناوە و ئێستا لە تەندروستییەکی زۆرباش و دوور لە دووکەڵی جگەرە دەژین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ