7 زانیاری لەسەر ڤیاگرا بزانە

01-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ڤیاگرا بۆ ئەوانەی کە کێشەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنیان هەیە نابێت بەکاربێت.
 
لە کاتێکدا ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا لەبارەی دەرمانەکەوە دەڵێت: نابێت بەبێ راوێژی پزیشکی پسپۆڕ بەکاربێت و پێویستە زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانیدا نەکرێت.
 
بەپێی سەرچاوەکانی FDA و CDC حەوت زانیاری لە بارەی دەنکۆڵەی ڤیاگرا کە ناسراوە بە ''حەبە شینەکە'' بزانە؛

1- نابێت بۆ ئەوانەی دەرمانی پەستانی خوێن وەردەگرن، بەکاربێت
2- نابێت ترێ و بەرهەمەکانی لەگەڵ ڤیاگرا بخورێن
3- نابێت کحول بخورێتەوە لەگەڵی
4- نابێت دوای بەکارهێنانی، ئۆتۆمبێل لێبخوڕدرێت
5- باشترە بە گەدەی بەتاڵەوە بخورێت
6- بوورانەوە، لێڵبوونی بینایی، هێڵنجدان و ئازاری سینگ کاریگەریی لاوەکیی ڤیاگران
7- دەتواندرێت 30 خولەک تاوەکو 4 کاژێر پێش سێکس بخورێت
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."