توێژینەوەیەک: زۆر بەکارهێنانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان منداڵ گۆشەگیر دەکات

02-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆلێژی پزیشکیی هۆنگ کۆنگ لە چین دەریدەخات، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان یاریکردنی ئەلیکترۆنی و زیادبوونی خەمۆکی و دڵەڕاوکێی هەیە، ئەو منداڵانەی چەند کاژێرێک بەدیار یاریکردنەوە بەسەر دەبەن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە دەروونییەکان زیاترە.
 
توێژینەوەکەی کۆلێژی پزیشکی هۆن کۆنگ لە چین لەسەر 10 هەزار منداڵ و هەرزەکاری تەمەن 9 بۆ 10 ساڵ کراوە و دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی رۆژانە زیاتر لە چوار کاژێر یاری دەکەن، بەتایبەتی لە کۆتایی هەفتەدا، ئەگەری تووشبوونیان بە نیشانەکانی خەمۆکی، دڵەڕاوکێی و تووڕەیی دوو هێندە زیاترە لەچاو ئەو منداڵانەی کە بەشێوەیەکی هاوسەنگ یاری دەکەن.
 
دکتۆر شین وانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "یاریکردنی یارییە ئەلیکترۆنییەکان تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکو دەکرێت ببێتە هۆی گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی، تێکچوونی خەو و کەمبوونەوەی چالاکییە جەستەییەکان، ئەوانەش هۆکارێکی مەترسیدارن بۆ تەندروستیی دەروونی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە