راپۆرتێکی بەریتانی: 10٪ـی نەخۆشەکانی فریاکەوتن 12 کاژێر چاوەڕێی پزیشك دەکەن

02-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راپۆرتێکی کۆمپانیایەکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، بەساڵاچووانی بەریتانیا زۆرترین ئەوانەن کە لە چاوەڕوانیی درێژخایەنی بینینی پزیشکدان، بەجۆرێک لە 12 بۆ 48 کاژێر دەستپێدەکات.
 
کۆمپانیای Age UKـی بەریتانی رایدەگەیێنێت، نەخۆشەکانی نێو نەخۆشخانەکانی سەر بە تەندروستیی بەریتانیا حاڵیان خراپە و بەشێکی زۆریان لەبەر بێتەختی لە رێڕەوی نەخۆشخانەکاندا دەمێننەوە، بەشێکیشیان بە پاشماوە و پاشەڕۆیانەوە ماونەتەوە و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی گوازراوە زۆرە.
 
راپۆرتەکە ئاماژە بە چەند نەخۆشێک دەکات کە یەکێکیان جەڵتە لێی داوە و تەمەنی 79 ساڵە، ئەو نەخۆشە دەڵێت، 22 کاژێر چاوەڕێی کردووە تاوەکو پزیشک بیبینێت، لەکاتێکدا ئەو جەڵتە لێی دابوو.
 
بەگوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا NHS، ساڵی رابردوو نزیکەی ملیۆنێک نەخۆشی 12 کاژێر لە نۆرەی بینینی پزیشکدا چاوەڕێیان کردووە، لەو ژمارەیەش 10٪ـیان فریاکەوتنن، هەروەها دوو لەسەر سێی حاڵەتەکانیش بەساڵاچووانن.
 
 کارۆلین ئەبراهامز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Age UKـی بەریتانی دەڵێت: قەیرانەکە بە ئاشکرا دیارە و پێویستە حکومەت رێوشوێنی تووند بگرێتەبەر، چونکە بەرەو زستان دەڕۆین و دۆخەکە لە ئێستا سەختتر دەبێت.
 
کارین سمیس، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا دەڵێت: بڕیارمانداوە کۆتایی بەو قەیرانە بهێنین، چونکە چاوەڕێکردنی نەخۆش لە رێڕەوی نەخۆشخانەکان بێڕێزیکردنە.
 
قەیرانی تەندروستی لە بەریتانیا کەی دەستیپێکرد؟ (راپۆرتێک بخوێنەرەوە)
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.