زانکۆیەکی تورکیا: شێرپەنجەی سییەکان لەنێو خانماندا زیادبووە، چونکە جگەرەکێشانیان زیادبووە

02-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆک بەشێک لە زانکۆیەکی تورکیا هۆشداری دەداتە ئەوانەی جگەرە دەکێشن و دەڵێت، ئەوانەی رۆژانە پاکەتێک یان زیاتر جگەرە دەکێشن و تەمەنیان سەرووی 50 ساڵە، ساڵانە پشکنینی تیشکیی سیتی سکانیان بۆ بکرێت.
 
پڕۆفیسۆر د. ئاتیلا ئیرۆغڵو، سەرۆکی بەشی نەشتەرگەریی سینگ لە فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی ئەتاتورک هۆشداری دەدات و دەڵێت: "جگەرەکێشە سەروو 50 ساڵەکان پێویستە ساڵانە پشکنینی سییەکانیان بکەن''.
 
ئەو پڕۆفیسۆرەی نەخۆشخانەی توێژینەوەی زانکۆی ئەتاتورک گوتی، ساڵانە نزیکەی 45 هەزار تووشبووی نوێی شێرپەنجەی سییەکان لە تورکیا تۆمار دەکرێن، کە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان هۆکاری 85٪ـی تووشبووەکانن.
 
پڕۆفیسۆر د. ئاتیلا هۆشداری دەداتە خانمانی تورکیا و دەڵێت: ئێستا بەهۆی زیادبوونی جگەرەکێشان لەنێو خانماندا، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان لەنیو هەردوو رەگەزەکەدا نزیک دەبێتەوە، بەجۆرێک توێژینەوەکان دەیسەلمێنن (لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو رێژەی شێرپەنجەی سییەکان لە پیاواندا بەراورد بە خانمان 20 هێندە بوو، بەڵام ئێستا کەمبووەتەوە بۆ 5 هێندە).
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە 10 ملیۆن تووشبووی شێرپەنجەی سییەکان گیان لەدەستدەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیتامین D.

زانکۆی پێن ستەیت: ڤیتامین D کاریگەریی لەسەر باڵای منداڵی تازە لەدایکبوو دەبێت

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئاستی نزمی ڤیتامین D لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا، ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە و کورتیی باڵای کۆرپەلەوە بەرز دەکاتەوە.