تیمێکی پزیشکی لە سلێمانی بزمارێکی پۆڵایین لە گەدەی گەنجێک دەردەهێنن

02-11-2025
بڕوا فەرهاد
تیمە پزیشکییەکە لەکاتی دەرکردنی بزمارەکە.
تیمە پزیشکییەکە لەکاتی دەرکردنی بزمارەکە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بزمارێکی پۆڵایینیان لە گەدەی گەنجێکی تەمەن 42 ساڵ بە سەرکەوتوویی دەرهێنا، کە مەترسیی لەسەر ژیانی دروستکردبوو.
 
دکتۆر لونا رەفیق، پزیشکی دێرینی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر لە نەخۆشخانەی شار، بە رووداوی رایگەیاند، "لەبەر تیژیی بزمارەکە و بوونی لە دوازدەگرێدا، مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی نەخۆشەکە هەبوو، بەڵام تیمەکەمان توانیان بە سەرکەوتوویی دەریبهێنن.
 
دکتۆر لونا رەفیق، لەبارەی ئەو کەرەستانەی کە زۆرترین جار لە گەرووی هاونیشتمانییاندا گیردەبن گوتی، "دیناری ئاسن، بزمار، دەرزی، موکێش، هەروەها ئێسکی گۆشت و مریشک باوترین ئەو حاڵەتانەن کە رووبەڕوویان دەبینەوە."
 
لە کۆتاییدا، ئەو پزیشکە پسپۆڕە هۆشداریی دایە هاونیشتمانییان و گوتی، "پێویستە هاونیشتمانییان خۆیان هەوڵی دەرهێنانی تەنە نامۆکان نەدەن، بەڵکو بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن، چونکە هەر هەوڵێکی تاکەکەسی لەوانەیە مەترسیی جددی لەسەر ژیانیان دروست بکات."
 
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بزمارەکە درێژییەکەی یەک سانتیمەتر بووە و لە جۆری پۆڵایین بووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیتامین D.

زانکۆی پێن ستەیت: ڤیتامین D کاریگەریی لەسەر باڵای منداڵی تازە لەدایکبوو دەبێت

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئاستی نزمی ڤیتامین D لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا، ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە و کورتیی باڵای کۆرپەلەوە بەرز دەکاتەوە.