رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە لە پارێزگاکە بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەر نزمە و پێویست ناکات خەڵک بترسێت.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێویست ناکات خەڵک قەلەقبێت و بترسێت، چونکە ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی بەراورد بە وڵاتانی چواردەور کەمن."
د. سەباح هەورامی داوای لە سەرمایەداران کرد کە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شێرپەنجە لە کەرتی تایبەت بکەنەوە و گوتی، "ئەم هەنگاوە وادەکات ئەو تووشبووانەی توانای داراییان باشە لەوێ چارەسەر وەربگرن و قەرەباڵخی لەسەر نەخۆشخانەی هیوا کەم ببێتەوە، هەروەها لەو نەخۆشخانەیەدا دەتوانرێت ئەو چارەسەرانە دابین بکرێن کە حکومەت توانای دابینکردنی نییە."
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی داواشیکرد، "پێویستە ئەو لێکۆڵینەوە و توێژینەوانەی لەسەر شێرپەنجە دەکرێن، یارمەتی بدرێن و بودجەیەکی تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ