بە ڤیدیۆ؛ لە هەولێر چارەسەرکارێکی سرووشتی ژیانی نەخۆشێک لە مردن رزگار دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
خانمەکە لەهۆشخۆی دەچێت و چارەسەرکارە سرووشتییەکە دەچێت بەدەمییەوە.
خانمەکە لەهۆشخۆی دەچێت و چارەسەرکارە سرووشتییەکە دەچێت بەدەمییەوە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە بەشی چارەسەری سرووشتی نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری، چارەخوازێک لە کاتی چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری سرووشتی، بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەهۆشخۆی چوو، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەری بەشەکە و ستافەکەیەوە راستەوخۆ فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ کرا.
 
ئەردەلان سەڵاحەدین، بەڕێوەبەری بەشی چارەسەری سرووشتی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نەخۆشەکە بەهۆی شەلەلی لایەکی رووخسارییەوە پێویستی بە چارەسەری سرووشتی بوو، ماوەی هەفتەیەک بوو سەردانی دەکردین، بەڵام ئەمڕۆ لەناکاو لەهۆشخۆی چوو."
 
ئەردەلان سەڵاحەدین گوتیشی، "بۆمان دەرکەوت کە پەستانی خوێنی بەرزبووەتەوە، بۆیە فریاگوزارییە سەرەتاییەکانمان بۆ ئەنجامدا و خۆشبەختانە ئێستا تەندروستیی جێگیرە."
 
چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسێکی لەهۆشچوو دەکەیت؟
 
د. هونەر رێبوار، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن، رێنوێنی دەدات کە لە کاتی لەهۆشچوونی هەر کەسێکدا، یەکەم هەنگاو دڵنیابوونەوەیە لە لێدانی دڵ و هەناسەدانی.
 
د. هونەر رێبوار دەڵێت، "ەگەر کەسێک لەهۆشخۆی چووبوو، بەڵام لێدانی دڵ و هەناسەدانی هەبوو، باشترە لەسەر لای چەپ پاڵبخرێت و بۆ ئەوەی بۆریی هەوای بکرێتەوە، تاوەکو تیمی فریاگوزاری دەگەن یاخود دەگەیێندرێتە نەخۆشخان"
، بەڵام ئەگەر لێدانی دڵ و هەناسەی نەمابوو و وەڵامی بانگکردن و دەستلێدانی نەبوو، پێویستە راستەوخۆ دەست بە سینگە دڵە بووژاندنەوەی بۆ (CPR) بکرێت."
 
د. هونەر رێبوار روونیکردەوە، "بەڵام ئەگەر لێدانی دڵ و هەناسەی نەمابوو و وەڵامی بانگکردن و دەستلێدانی نەبوو، پێویستە راستەوخۆ دەست بە سینگە دڵە بووژاندنەوەی بۆ (CPR) بکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە