نەخۆشخانەی هیوا: ئامێرێکمان پێگەیشتووە کە رێگری لە هەڵوەرینی قژ بە چارەسەری کیمیایی دەکات

03-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی هیوا بۆ شێرپەنجە لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئامێرێکیان پێگەیشتووە کە رێگری لە هەڵوەرینی قژ بە چارەسەری کیمیایی دەکات، ''ئێستا بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک بەکاردێت''.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی کانوونی یەکەمی 2024 د. شاڵاو حەمەعەلی، پسپۆڕی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، هەڵوەرینی قژ یەکێکە لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەری کیمیایی، ئەو ئامێرەش لەکاتی وەرگرتنی چارەسەرەکە دەکرێتە سەری نەخۆشەکە.
 
د. شاڵاو حەمەعەلی دەڵێت: هەڵوەرینی قژ لەڕووی دەروونییەوە نەخۆشانی شێرپەنجە بێزاردەکات و ئەم ئامێرە یەکەمجارە لە نەخۆشخانەی حکومی بەردەستدەبێت.
 
ئەوەشی باسکرد کە ئێستا ئامێرەکە بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنن و داواش دەکەن ئامێری دیکەیان پێبدرێت، چونکە ''تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک ژمارەیان زۆرە''.
 
ئامێرەکە لەلایەن دوو رێکخراو دابینکراوە و پێی دەڵێن ئامێری cooling cap کە وەکو کڵاوێکە و هەر تووشبوویەک لەکاتی چارەسەری کیمیاییدا دەیکاتە سەری، ئەمەش وادەکات ئەو نەخۆشانە کەمتر قژ و مووەکانی روخساریان هەڵبوەرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتوویەکی کریاتین.

جگە لە بەهێزکردنی ماسوولکەکان، کریاتین ئەم سوودانەشی هەیە

زۆرجار کریاتین وەکو تەواوکەرێکی خۆراکی بۆ وەرزشڤانان بەکاردێت، ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی هێز و توانای ماسوولکەکان و باشترکردنی ئەدای کارکردنیان لەکاتی راهێنانە قورسەکاندا بەتایبەت بەرزکردنەوەی قورسایی.