رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، ئەو دایکانەی رووبەڕووی کێشەی شیرپێدانی سرووشتی دەبنەوە، زۆر جار تووشی کێشەی دەروونیی جیدی دەبن و هەست بە "شکستهێنان" و "بوون بە دایکێکی خراپ" دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە کە کێشەکە لە دایکەکە نییە، بەڵکو لە سیستمی پشتیوانی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکاندایە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی مانچستەر میترۆپۆلیتان لە بەریتانیا، کراوە و دەریخستووە، لە کۆی زیاتر لە 2 هەزار دایکی بەشداربوو، 65٪یان رایانگەیاندووە کە کێشەکانی شیرپێدان کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروونییان هەبووە.
دکتۆر ئیلیزابێس برەیسوەیت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رەخنە لە سیستمی تەندروستی دەگرێت و دەڵێت؛ بێدەنگییەکی دامەزراوەیی هەیە لەبارەی ئەو کێشە باوانەی کە رووبەڕووی دایکان دەبنەوە، وەک هەوکردنی مەمک یان زمانبەستنی کۆرپە کە رێگرن لەوەی دایک بتوانێت شیری خۆی بداتە کۆرپەکەی.
دکتۆر ئیلیزابێس، دەڵێت: "کاتێک پشتیوانیی حکومی لاوازە، پێویستە دایکان و باوکان و خێزانەکان پشتیوانی یەکتر بکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ